بەشداریی کۆمەڵە لە دوو کۆنگرەی سۆسیال دێموکرات و پارتی چەپی سەوز
بەشداریی کۆمەڵە لە دوو کۆنگرەی سۆسیال دێموکرات و پارتی چەپی سەوز
رۆژی شەممە ٤/٢/٢٠٢٣ لە شاری دنبۆش دوو حیزبی هۆڵەندی، سۆسیال دێموکرات(پارتی کار) و پارتی(چەپی سەوز) هاوکات کۆنگرەی ساڵانەی خۆیان بەڕێوە برد.
لە کۆنگرەکاندا (کۆنگرەی هەڵبژاردن)، ناساندن و دەنگدان بوو بە ئەو کەسانە کە خۆیان کاندید کردبوو تا بخرێنە ناو لیستی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان لە ڕۆژیی ٣٠ی مانگی مەی ٢٠٢٣ بۆ ژووری یەکەمی پاڕڵمان واتە مەجلیسی سەنا وە هەروەها هەلبژاردنی بەرپرسانی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان.
جیا لە هەلبژاردن کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگا لە پانێلگەلی جیاوازدا خرابوونە بەرباس و لێدوان لەوانە کاری کۆمەڵایەتی وەک بەهێزکردنی فەرهەنگە جیاوازەکان، بەهێزکردنی کاری ئێن.جێ.ئۆکان، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بەیەکەوە ژیان، مافی ژنان و چەندین بابەتی پەیوەندیداری دیکە.
بۆ کۆنگرەی پارتی کار، چەندین میوانی نێودەوڵەتی بانگهێشت کرابوون لەوانە خاتوو "بنەدیکتە" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئینترناسیوناڵ سۆسیالیست، بەشێک لە باڵوێزانی وڵاتەکان لە هوڵەند، چەند حزبی هاوپەیمان و حزبی هۆڵەندی.
پلانی هەر دووک حیزبی سەوز و سۆسیال دێموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خستەرووی هاوپەیمانییەکە تا بە هاوپشتی یەکتر و هاوکاریی زۆرتر لە هەڵبژاردنەکاندا بە یەکەوە رێژەی کورسی زیاتر بەدەست بهێنن.
لە لایەن کۆمەڵەوە دوو هەیئەت لە کۆنگرەکاندا بەشدارییان کرد، لە میانەی کۆنگرەکاندا هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین چاوپێکەتنیان لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کار و باری نێونەتەوەیی و دەرەوەی وڵات ئەنجام دا، هەروها چەندین پێشنیاریان خستە بەردەستی بەرپرسانی نێونەتەوەیی و میوانانی بەشدار بوو.
لە کۆتایی کۆنگرەدا چەندین وتار و لێدوان بە هاوبەش وەک یەک کۆنگرە ئەنجامدرا.
٥ی فوریەی ٢٠٢٣
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
ئهم بابهته 2448
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:05/02/2023