کۆمەڵێک حیزب و لایەنی سیاسی کوردستان سەردانی کۆمەڵەیان کرد
بە مەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە له رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان سەردانی کۆمەڵەیان کرد پیرۆزبایی و هاوخەباتی خۆیانیان ئاراستەی رێبەری و ریزەکانی کۆمەڵە کرد.
رێکەوتی ١٩ی مانگی نۆڤامبری ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی دو باڵی کۆمەڵە گەیشتە ئەنجام و دواتر وەک یەک حیزب و لە ژێر ناوی پێشوو و مێژوویی کۆمەڵە (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) دا کار و چالاکیەکانی خۆی دەستپێکرد. بەم بۆنەوەی کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەیان لە شاری هەولێر کرد و بەم بۆنەوە خۆشحاڵی و هاوخەباتی خۆیانیان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی کۆمەڵە دووپات کردوە.
حیزب و لایەنە سیاسیەکان ئەم یەکگرتنەوەیان بە ئەرکێکی مێژوویی زانی لەم قۆناغە هەستیارەدا کە ئێران و کوردستانی رۆژهەڵاتی تەنیوە.وەفدێکی کۆمەڵە کە بریتی بوون لە هاوڕێیان، رەزا کەعبی-ئەندامی رێبەری، ئیبراهیم محەممەدی-ئەندامی رێبەری، کەریم کەریمی -ئەندامی رێبەری و ئیدریس کولاهدوزی- ئەندامی رێبەری بە سەرپەرەستی هاوڕێ رەزا کەعبی پێشوازییان لە میوانە بەڕێزەکان کرد.
ئەو حیزب و لایەنە سیاسیانەی کە سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد بریتی بوون لە بەڕێزان:
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی شیوعی کوردستان
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی سەربەستی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە(ENKS)
حیزبی سوسیال دیمۆکراتی کوردستان
حیزبی شەپیلا پێشەرۆژا کوردستانێ سووریە
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە
٢۵/١٢/٢٠٢٢
ئهم بابهته 2248
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:35:25/12/2022