پەیامى پیرۆزبایی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە

بەڕێز دکتۆر مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکى پیرۆزباییان ئاراستەى رێبەری کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران کرد بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە.
  ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :


پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە بۆنەی یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە
بەرێز، کاک عەبدوڵڵای موهەتەدی سکرتێری گشتی
بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لەگەل ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
رێگام بدەن لەلایەن خۆمان و رێبەری بزووتنەوە و گشت چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە« کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان » لە ناو کۆمەڵەی یەکگرتوودا، واتە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی جەنابتان وەک سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، بکەیین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەڵە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا،و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەلاتی کورستان، کە زیاتر لە ۵دەیە لەوە پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی،و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخاڵێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەڵەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، پێی وایە باشترین مکانیزم و رێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت رەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیر و ئاشتەواییە، کە دەتوانی یەکانگیری ریزەکانی ئەکتەرگەلی دەخیل لە گۆرەپانی خەباتی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی بۆ دابینکردنی مافی قایم بەزاتی کوردان لە کوردستانی_ئێران مسەوگەر بکات، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان ئاواتەخوازە کە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەم قۆناغه هەستیارەشدا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەی له گرتنەبەری مکانیزمی دیالۆگ و سیاسەتی هاوپەیمانی نێوانحیزبی و گوونجاو لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی،و بە هێز و بەرفراوانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکان، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەڵە و گەل و نیشتیمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانی ببرێت.
هەر سەربەرز و پایەدار بن

دوکتۆر مستەفای شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
30/11/2022

ئه‌م بابه‌ته 682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:29:02/12/2022