پەیامێکى پیرۆزبایی بەڕێز کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە
بەڕێز کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی
نەتەوەیی کوردستانپەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عەبدوڵڵا موهتەدى سکرتێرى گشتیی
کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران و عومەر ئیلیخانى زادە جێگرى سکرتێرى
گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران کرد بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە.
ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
پەیامی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە هەواڵی یەکگرتنەوەی یەکجاری ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان پێگەییشت. ئەم هەنگاوە پیرۆزە لە کاتێکدایە کە هەڕەشە و هێرشەبەردەوامەکانی دوژمنانمان بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە ئارادایە. ئەم یەکگرتنەوەتان وەڵامێکی پڕ بە پێست و دروستی ئەم قۆناغە هەستیارەیە. ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ پێشمەرگە، ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان و هەموو خەڵکی کوردستان دڵخۆشە بەوەی کە ئێوە ئەم رەوتەی دیالۆگەتان بە سەرکەوتوویی بەئەنجام گەیاند. بۆ هەموو هێزەسیاسیەکانی تریش پێویستە ئەو هەنگاوە وەک دەستکەوتێکی هاوبەش چاوی لێبگیرێ و ببینرێت. هەر چەندە گرفت و ناکۆکی نێوخۆییەکانمان چارەسەر بکرێن، لە بەرامبەردا هیوا و دەرفەتەکانی سەرکەوتن زیادتر دەبن. بەڕێزان ساڵانێکی زۆرە کە دوژمنانی گەلەکەمان کێشە ناوخۆییەکانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەکار دێنن بۆ ئەوەی پێش بە دروستبوونی یەکێتیی و هاوبەندیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی بگرن. دوژمنانمان هەرگیز پێیان خۆش نیە کە هێزگەلی سیاسیی کوردستانی یەکگرتوو و تەبا و دۆست و پشتیوانی یەکتری بن. یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان جارێکی دیکە ئەوەی دەرخست کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە ناوخۆییەکان سەرکەوتووترین رێگا تەنها دیالۆگ و رێککەوتنە. ئێمە بەناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک ـە وێڕای پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە گرنگ و پێویستە، بۆ ئێوەی بەڕێز و تێکۆشانی بە نرختان هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
23.11.2022
ئهم بابهته 636
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:32:29/11/2022