بەداخەوە ئاگادارکراینەوە سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی، دایه "هاجه‌ر عابدی" دایكی هاوڕێیان "عه‌لی و سالار ئاشناگه‌ر" و "خاتوو رووناک ئاشناگەر" ماڵئاوایی له ژیان كرد.
دایه هاجه‌ر یەکێک لەو ژنە شۆڕشگێڕ و دایکە بوێرانەی کوردستان بوو کە بە درێژایی تەمەنی چۆکی بۆ ستەم و زۆرداری ڕژیم دانەنواند و بە پەروەردەکردنی ڕۆڵەی خۆنەویست و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر ئەرکی دایکانەی خۆی بەجێهێنا.
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی لە هاوڕێیان "عه‌لی و سالار ئاشناگه‌ر" و هەروەها بنەماڵەی بەڕێزی ئاشناگەر و عابدی، هیواخوازە کە ئاواتە لە مێژینەکانی دایە هاجەر و هەموو دایکانی لەخۆبردووی کوردستان، لە کۆمەڵگایەکی ئازاد بێتە دی.