ماڵئاوا، کاک سمایلی تێکۆشەر و خۆشەویست

ماڵئاوا، کاک سمایلی تێکۆشەر و خۆشەویست
بەداخەوە دوێنێ کاک سمایلی ئیبراهیم فەرد، کە لە لای دۆست و هاوڕێیان بە کاک سمایلی شنۆ ناسرابوو، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک سمایل هەر لە سەرەتای لاوییەوەبەخۆی و بنەماڵەیەوەڕێبازی کۆمەڵەیان هەڵبژارد و ساڵەها کاری رێکخستنی نهێنی و یارمەتی پێشمەرگەی کرد. دواتر کە ئاشکرا بوو، بۆخۆشی بەڕیزی پێشمەرگە پەیوەست بوو و دوایە بوو بەرپرسی بنکەی قەڵادزێ بۆ کاروباری رێکخستن. لە هەموو ساڵانی پێشمەرگایەتیدا نێوانی لەگەڵ من زۆر خۆش بوو. دیارە کاک سمایل لەگەڵ هەموو کەس ڕووخۆش و قسەخۆش و لەلای هەموان خۆشەویست بوو. بە هەموو توانایەوە لە خزمەت کۆمەڵەدا بوو و لەژینگەی کۆمەڵایەتی خۆیدا بەردەوام لەو پێناوەدا هەوڵی دەدا. کاک سمایل تێکۆشەرێکی دڵپاک و موخلیس بوو و لەکیس چوونەوەی نەک بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی بەڵکوو بۆ خەڵکی ناوچی شنۆش خەسارێکی دڵتەزێنە. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵەی بەڕێزی و دۆست و خزمان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم . ماڵاوا و یادت بەرزە

ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:41:26/09/2020