بەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاویی هاوڕێ و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە کاک "ئیسماعیل ئیبڕاهیمی فەرد" کوڕی حاجی "محەمەدئەمین ئیبڕاهیمی فەرد" خەڵکی ئاوایی "نێرزیوێ"ی شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی دڵی گەورەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە کۆڕی هاوڕێیان و بنەماڵەی کرد، کاک ئیسماعیل لە دەیەی شەستی هەتاوی پەیوەست بوو بە ڕیزی پێشمـەرگەی کۆمەڵە لە شاری شنۆ. هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڕێیانی ڕیزەکانی کۆمەڵە، بنەماڵەی ئیبڕاهیمی فەرد و هەموو خەڵکی سەربەرزی ناوچەی شنۆ و نێرزیوێ دەکەین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی
17ی سیپتامبری 2020ی زایینی