ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ماڵئاوایی لە ژیان کردنی تێکۆشەرینی دێرین کاک "جەلیل گادانی"
ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ماڵئاوایی
لە ژیان کردنی تێکۆشەرینی دێرین کاک "جەلیل گادانی"
بە داخێکی زۆرەوە ئاگار بووین کە تێکۆشەری
دێرینی کوردایەتی و ئەندامی پێشووی رێبەری حیزبی دیموکرات، دوای حەوتوویەک
بەربەرەکانێ لەگەڵ وایرۆسی کۆرۆنا، ئەمرۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە لایەن کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی، ڕێبەری و ڕیزەکانی حیزبی
دیموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.
بێ گومان کاک جەلیل کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی
کوردستان ڕۆژهەڵات بوو و چەندین دەیە تێکۆشانی سیاسی و حیزبی ناوبراو شایەتی بۆ
ئەوە دەدەن کە چۆڵ بوونی جێگەی ئەو تێکۆشارانە و نەبوونیان لە نێومان چ خەسارێکی
گەورە بە بزووتنەوەکەمان دەگەیەنێ، بەڵام دڵنیاین سەنگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی
کورد هەر ئاوەدان دەمێنێ و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایە تا گەییشتن بە ئامانجەکانی هەموو
تێکۆشەرە دێرینەکان هەر بەردەوام دەبن.
بەرز و بەڕێز بێت یاد و ناوی کاک جەلیل گادانی.
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی
ئهم بابهته 1988
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:25:06/08/2020