لەسێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم دەکەین!
لەسێدارەدانی
٢ بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم دەکەین!
بەداخەوە
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ٢ بەندکراوی سیاسی
خەڵکی مهاباد بە ناوەکانی "سابیر شێخعەبدوڵڵا" و "دیاکۆ
ڕەسووڵزادە" لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران. ئەم ٢ بەندکراوە لەگەڵ کەسێکی
دیکە بە ناوی "حسێن عوسمانی" بە تۆمەتی دانانی تەقینەوەیەک لە ساڵی
١٣٨٩ی هەتاوییدا لە جەریانی مەراسم و رێژەیەکی دەوڵەتی لە شاری مهاباد، سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێنرا و
کەسی سێهەم ٣٠ ساڵ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە.
هەر دوابەدوای تەقینەوەکە یەکێک لە
گەورەبەرپرسانی ئەرتەش محەمەد پاکپور فەرماندە هێزی زەوێنی ڕایگەیاند کە بکەرانی
تەقینەوەکەیان لە عەمەلیاتێکدا خستۆتە داو و کوشتویانن. سەرەڕای ئەو ڕاگەیاندنەش
دوای سێ ساڵ سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ رەسوڵزادە دەگرن و تۆمەتی تەقینەوەکەیان
دەخەنەپاڵ، لە حاڵێکدا سابیر شێخ عەبدوڵڵا
لە رۆژی ڕوودانی تەقینەوەکە لە زانستگای تاران سەرقاڵی خوێندنی پۆلی کۆتایی مەستەر
بۆوە. جگە لە هەموو ئەوانەش هەمووکەس و لەوانەش دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری
ئیسلامیش زۆر چاک دەزانن بزووتنەوەی کوردی لە خەباتی خۆی بە دژی داگیرکەران و سەرکوتکەرانی
حکوومەت هیچ کات دەستی بۆ کاری لەم چەشنە واتە ئەنجامی تەقینەوە لە ناو شارەکان
نەبردووە و ئەو کارانە بە تەواوی دوورە لە کولتوور و شێوازی خەباتی گەلی کورد.
ئەو حوکمە
نارەوایە هەر ئەو کاتیش لە لایەن حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە مەحکووم کرا و تۆمەتی
ناڕەوای دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر جگە لە
دانپێدانانی زۆرەملی ناوبراوان لەژێر زەخت و گوشار و ئەشکەنجەی ناوەندە
ئەمنییەتییەکان ڕەد کرایەوە.
کۆمەڵەی
شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای بە ناڕەوا زانینی سزای سێدارە بە
گشتیی، لەسێدارەدانی ئەم ٢ لاوە بە تایبەتی، بە پێچەوانەی هەموو یاساوڕێسا
دادپەروەرانە و بنەماکانی مافی مرۆڤیدەزانێت و هەوڵ بۆ تۆقاندن و سەرکوت و پاکتاوکردنی لاوانی کوردستان بە
توندی مەحکومی دەکات. هاوکات داوا لە خەڵک، ناوەندە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی
دەکات بەرامبەر بە کردەوە دژەمرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەم شەپۆلە نوێیە لە
توندوتیژی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن.
ڕێکخستنە نەهێنیەکانی کۆمەڵە (زاگرۆس)
٢٦ی
پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی
بەرامبەر
بە ١٦ی جولای ٢٠٢٠ی زایینی
ئهم بابهته 1578
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:36:16/07/2020