چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات (4)
لە درێژەی كار و چالاكی تێکۆشەرانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی جۆزەردان، هەڵسووڕاوان و هاوڕێیانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شارە جۆراوجۆرەكانی كوردستان، بۆ چەندین جاری بەردەوام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت، نووسینی درووشم و هەڵواسینی ئاڵا لە گەڕەك و كۆڵانی شارەكان، ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە و چەند دەیە خەبات و تێكۆشانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە گرت.
چالاكانی كۆمەڵە لە شارەكانی: سەقز، بۆكان، مەریوان، سنە، ئیلام، مەهاباد، کامیاران و تاران بە شێوەیەكی بەرین چالاكی تەبلیغیان بەڕێوەبردووە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن، تێکۆشەرانی ئازا و بوێری كۆمەڵە لە شارەكانی كوردستان، هەر بژین و بەردەوام بن لە کار و تێکۆشانتان و ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ئێوەش پیرۆز بێ.
هەڵبژاردەیەك لە وێنەی چالاكی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شارەكانی كوردستان:
بۆ بینینی وێنە و فیلمی تەواوی چالاكییەكانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، سەردانی لاپەڕەكانی كۆمەڵە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، تێلێگرام و ئینستاگرام بكەن.
فەیس بووك: facebook.com/ rojhelattv
تێلگرام: t.me/rojhelat_tv
ئینستاگرام: instagram/ komala_pub
ئهم بابهته 2124
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:33:20/06/2020