چالاكی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات (2)

لە درێژەی كار و چالاكی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزەردان، تێكۆشەران و هاوڕێیانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شارە جۆراوجۆرەكانی كوردستان، بۆ جاری دووهەم دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت، نووسینی درووشم و هەڵواسینی ئاڵا لە گەڕەك و كۆڵانی شارەكان، ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە و چەند دەیە خەبات و تێكۆشانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە گرت.

چالاكانی كۆمەڵە لە شارەكانی: سنە، بانە، پیرانشار، ڕوانسەر، كامیاران، مەریوان و مەهاباد بە شێوەیەكی بەرین چالاكی تەبلیغیان بەڕێوەبردووە.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن، هاوڕێیان و تێكۆشەرانی ماندوونەناسی كۆمەڵە لە شارەكانی كوردستان، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرك و كار و تێكۆشان لە پێناو ئامانجە بەرزەكانی كۆمەڵەدا.

هەڵبژاردەیەك لە وێنەی چالاكی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شارەكانی كوردستان:
بۆ بینینی وێنە و فیلمی تەواوی چالاكییەكانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، سەردانی لاپەڕەكانی كۆمەڵە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، تێلێگرام و ئینستاگرام بكەن.
فەیس بووك:  facebook.com/ rojhelattv
تێلگرام:      t.me/rojhelat_tv
ئینستاگرام:    instagram/ komala_pub

ئه‌م بابه‌ته 1499 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:04:19/06/2020