لە بارەگای ناوەندی ڕێز لە یادی ٥٠ ساڵەی خەباتی کۆمەڵە گیرا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی هەینی ١٤ی فێبریواری بەرابەر بە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاویی،
ڕێوڕەسمێکی شکۆدار لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە، بە بەشداری ژمارەیەک لە نوێنەری حیزب
و ڕێکخراوەکان و چالاکانی سیاسی چوارپارچەی کوردستان و هەر وەها لە کادر و پێشمەرگە
و ئەندامانی سەرکردایەتی و لایانگرانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان ساڵیادی ئاشکرابوونی خەباتی
نهێنی کۆمەڵە و رێز گرتن لە یادی ٥٠ سالەی
ئەم حیزبە لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە
بە خوێندنەوەی شیعری «سوورە سوار» لە لایەن پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە «هاوڕێ سۆران
ئازەربار» و سروودی «بانگەواز»، سروودی ڕەسمی کۆمەڵە دەستی پێکرد.
پاشان بۆ
ڕێزگرتن لە یادی ئازیزی هاوڕێی ڕابەر و دامەزرێنەر کاک «حەمەحسێن کەریمی» و سەرجەم
گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان چەند ساتێک بێدەنگی ڕاگیرا.
دواتر پەیامی
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان لە لایەن هاورێ «کاکۆ عەلیار» ئەندامی
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا، لە بەشێک لە پەیامی
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە کە لە لایەن هاوڕێ کاکۆعەلیار خوێندرایەوە ئاماژە بە ڕۆڵ و گرنگیکۆمەڵە لە بزووتنەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەرک و بەرنامەکانی ئەم حیزبە لە
سەردەمی ئیستا بۆ داڕشتنی پلان و سیاسەتی دروست بۆ داهاوتوو و لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەکی لە داهاتودا ئاماژە
پێکرا کە دەقی تەواوی ئەم پەیامە وەک سەروتاری ئەم ژمارەیەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو
کراوەتەوە.
بە بۆنەی
٢٦ی ڕێبەندان لە لایەن هەندێک لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و چالاکانی سیاسی
چوارپارچەی کوردستانەوە کۆمەڵەیك پەیام و برووسکە هاتبوو کە بەهۆی نەبوونی کات
ئاماژە بە نێوەکانیان کرا و بۆ برووسکە و چەپکە گۆلەکانیان سپاسیان کرا کە بریتی
بوون لە:
_حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران
_حیزبی دیموکراتی
کوردستان
_پارتی دێموکراتی
کوردستان_لێژنەی ناحیەی قەرەداغ
_پارتی دێموکراتی
گەلان (HDP پەیوەندییەکانی هەولێر)
_مەکتەبی
سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان (هەولێر)
_مەکتەبی
سیاسی پارتی کۆماری کوردستان (باشوور)
_پارتی سۆسیالیستی
کوردستان «psk»(باکوور پەیوەندییەکانی هەولێر)
_بزووتنەوەی
کۆماری خوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
_مەکتەبی
سیاسی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان
_مەکتەبی
رەوتی ئازادی کوردستان_ڕۆژئاوا
_مەکتەبی
پارتی دێموکراتی کورد لە سوریە (الپارتی)
_پارتی یەکیەتی
کوردستان_ڕۆژئاوا نوێنەرایەتی هەولێر
_مەکتەبی
سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کورستان
_یەکێتی
دیموکراتی کوردستان
_سازمانی
خەباتی کوردستانی ئێران
_پارتی یەکیەتی
دیموکرات (پەیەدە)
_مەکتەبی
سیاسی پارتی سەوزی کوردستان
_بەڕێز عەلی
پێشەوا قازی مەحەممەد
_بەڕێز
سکرتێڕی دەستەی سەرۆکایەتی حیزبی ڕزگاری کوردستان
_بەڕێز نەرمین
عوسمان
_بەڕێز ئەمەل
جەلال ژنە تێکۆشەری هەرێنی کوردستان
_بەڕێز عیدۆ
باباشێخ، ڕاوێژکاری پێشووێ سەرۆ کۆماری عێراق بۆ کاروباری ئیزەدییان.
_بەڕێز
مستەفا ئوزچلیک، سکرتێری گشتیی پارتی ئازادی (باکوور)
_بەڕێز
کاک سوڵتان خوسرەوی، فەرماندە و کادری دێرینی کۆمەڵە
_بەڕێز سەرۆ
قادر، سەرۆکی ئەنستیتۆی توێژینەوەی گەشەپێدان
_بەڕێز
فادی مەرائی سکرتێری ڕەوتی پاشەڕۆژی کورد لە سوریە
لە درێژەی
ڕێوڕەسمەکەدا دیکۆمێنتارییایەک دەربارەی مێژووی نیو سەدە خەباتی بێ وچان و گیانبازی،
قۆناغە هەستیارەکان و ڕۆڵ و کاریگەرییەکان و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵە کە لە لایەن
هاوڕێیان دڵنیا ڕەحیم زادە ئامادە کرابوو، پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە کۆتایی
بەشی یەکەمی ڕێورەسمەکە گۆرانییەکی شۆڕشگێرانە لە لایەن هونەرمەند «لوقمان سەلیم»
پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
هاوکات لەم
ڕێوڕەسمەدا پەلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی تێکۆشەری کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی
پەلی «گیانبەختکردووانی ٢٥ی ڕەشەمەی شاری
«کامیاران» بە شێوەی ڕەسمی بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست بوون.
لە بەشی
دووهەمی ڕێوڕەسمەکە ژیان نامەی شەهیدانی ٢٥ی ڕەشەمەی کامیاران خوێندرایەوە و پاشان
هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، کارت و چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەیان لە دەستیهاوڕێ «مەولوود یوسفی» یەکێک لە بەرپرسانی
فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە وەرگرت.
پاشان ڕێوڕەسمەکە بە پیرۆزبایی لە هاوڕێیانی تازە پەیوەست بوو
بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و خۆشی وشادیی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.
ئهم بابهته 2041
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:48:13/03/2020