ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی فیبرواری ٢٠٢٠ رێورەسمی رێز گرتن لە یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵە لە شاری کوڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

سەرەتای رێورەسمەکە لە لایەن ھاورێ سەرگوڵ خودایار بە خێر ھاتنی بەشداربووانی مەراسمەکە کرا، دواتر بەرنامەکە بە سروودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پێکرد و دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی ھەموو گیانبەختکردوووانی کۆمەڵە راگیرا.

لە لایەن میوانان و ھاورێیانی کۆمەڵە ٥٠ مۆم بە نیشانەی مۆمی تەمەنی کۆمەڵە ھەڵکرا.

پاشان ھاورێ عەبدووڵڵا موھتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

ھاورێ عەبدووڵڵا موھتەدی لە قسەکانیدا جەختی کردەوە کە لە ئێستادا بە بوونی ئەو گۆڕانکارییانە کە لە ئێران ھەیە،کاتی دانیشتن نیە،کاتی وچان دان نیە،کاتی خۆ دوور خستنەوە نیە،کاتی تۆران نیە .

لە لایەن ھاورێ دیمەن سوھرابی پارچە شێعرێک پێشکەش کرا و ھاورێ مەتین بە زاراوەی کرمانجی وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە درێژەی بەرنامەکەدا ھاورێ لوقمان بێستوونی پارچە شێعرێکی بە زاراوەی ھەورامی و سۆرانی خوێندەوە.

لە لایەن ھاورێ فەرزانە ئەردەشیری وتەیەک لە سەر مێژووی کۆمەڵە بە زاراوەی کەلھوڕی پێشکەش کرا.

ھاورێ مێھدی پاھوو پارچە شێعرێکی پێشکەش کرد و لە لایەن ھاورێ رێباز کەریمی پەیامی پیرۆزبایی شۆرای دیموکراسی خوازان خوێندرایەوە.

پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە لایەن کاک ساسان خوێندرایەوە و کاک سوڵتان گوڵاویی لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.

پەیامی پیرۆزبایی حیزب و لایەنە سیاسیەکان لەوانە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ،پارتی دیموکراتی کوردستان ،پارتی ئازادی کوردستان ،پارتی دیموکراتی کوردستان باکوور پێشکەش بە یادی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە کرا.

بەشی دووھەمی بەرنامەکە بریتی بوو لە بەشی ھونەری کە لە لایەن کاک شوان پەروەر و شۆڕش مەریوانی بەرنامەکەیان رازاندوە.

بە سپاسەوە بۆ ھاورێیانی ستافی رۆژھەڵات تی ڤی و ھاورێ کامەران رووشناس کە ئەرکی وێنە ھەڵگرتنی لە سەر شان بوو.


ئه‌م بابه‌ته 1787 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:42:13/03/2020