یادێک لە بیست و سێ ئەستێرەی پڕشنگداری دۆڵی بۆتێ
ئیبراهیم کۆنەپۆشی
ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بوو، تەنیا چەند ڕۆژێک بوو كۆنگرەی ٦ی كۆمەڵە كۆتایی پێهاتبوو، دۆڵی بۆتێ لە كوردستانی باشوور بووە دۆڵی فڕینی ئەستێرەكان.
٢٥ی گوڵانی ساڵی١٣٦٧یهەتاوی بوولە پڕفڕۆكە شەڕكەرەكانی حیزبی بەعسی عێراق وەك هەڵۆی مەرگ هاتنە سەرئاسمانی بۆتێ وبنكە وچادر وبارەگاكانی كۆمەڵەیان كردە ئامانجیهێرشیخۆیان.ئەم فڕۆكانەتا توانییان بۆمبی شیمیاییان بەسەرهاوڕێیانی كۆمەڵەدا باراند.
لەم هێرشەیفڕۆكەكانی سەدام بۆسەرهاوڕێیانی كۆمەڵە ٢٣ئەستێرەی ئاسمانی چەوساو ەكان گیانیان لە دەست دا و سەدان كەسی دیكە لە هاوڕێیان كەوتنە بەر چەكی كیمایی و كەم تا فرە بەژەهری بۆمبە كیمیاییەكان بریندار بوون.
كۆمەڵەهێزێك بوە بەردەوام دیپلۆماسی كردوە، بە شەهامە تەوە ئەكرێ بوترێ هیچكات دیپلۆماسی و پێوەندی كۆمەڵە لە نە چوەتە خانەی موعامەلە و خۆ فرۆشتن و خۆ بە دەستەوەدان.
لە بواری پێوەندی و دیپلۆماسیدا ڕێكخراوێكی بێگەرد و بێ سازش و بێ خەوش و خاڵ بوە، هەر بۆیەش چەندین جار بوەتە قوربانی پاكی و خۆ بەدەستەوە نەدانی.
لەو سەردەمەداهێزی پێشمەرگەی كوردستانی عێراق لە حاڵی شەڕدا بوون لە گەڵ هێزەكانی سەدام بە تایبەت لەو دەڤەرە هێزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بۆمبارانی شیمایی هەڵەبجەكرابوو و هەزاران كەس لە خەڵكی ناوچەكە ببونە قوربانی و گیانی خۆیان لە دەست دابوو،
ساڵیانی ساڵ بوو حكومەتی سەدام لە حاڵی شەڕدا بوو دژی كۆماری ئیسلامی و پێویستی بە هاوكاری و زانیاری بوو.
لەهەمان سەردەمدا كۆمەڵە وەك هێزێكی گەورەی خاوەن پێگەی كۆمەڵایەتی وهێزی پێشمەرگە، لەمەیدانی موبارزەدا بوو و لەهەمان كاتیشدا پێوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ حكوومەتی عێراق هەبوو، لەشارەكانی سلێمانی و كەركووك و بەغدا نوێنەرایەتی هەبوو.
حیزبی بەعس چاوەروانی لە كۆمەڵە و هەموو ئوپوزیسیۆنی ئێرانی ئەوەبوو لە بڕی ئەو پێوەندی و یارمەتییانە وا ئەیدانی یاریدەدەری حكوومەتی سەدام بن.
من كارم بە حیزب و ڕێكخراوە و ئوپوزیسیۆن و نەیارانی دیكەی كۆماری ئیسلامی كە بنكەوبارەگایان لەعێرا قداهەبوو نییەچەند دێڕی كورت لە سەركۆمەڵە ئەدوێم.
هێزی پێشمەرگەی كوردستانیعێراق بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی لەگەڵ ڕژیمیعێراق لە شەڕێكی توندا بوو،لەوشەڕانەدایەكێتی چەك وچۆڵ وفیشەك وتەقەمەنی وخوردو خۆراكی پێویست بوو، برینداری هەبوو كە تیماركردن وگوازتنەوەی گەرەك بوو، كۆمەڵە ئەیتوانێ چاو لەو ڕووداوانە ببەسێت و مەوقعیەتی خۆی نەخاتە مەترسی هەڕەشەی هێزەكانی سەدام.بەڵام كۆمەڵەنەیتوانی بێدەنگەكات وبۆ یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستا نی باشوور بە تایبەت یەكێتی نیشتمانی ئەوەی لە توانایدا بوو درێغی نەكرد، چەك و چۆڵ و ئازووقە و فیشەك و تەقەمەنی لە حكوومەتی سەدام وەك یارمەتی وەر ئەگرت وەك هاوكاری ئەیدا بە هێزی پێشمەرگەی یەكێتی، بریندارەكانی پێشمەرگەی باشووری بە ئەستۆ ئەگرت، تیماری ئەكردن و ڕای ئەگوازتنەوە و بنكەو بارەگاكانی كۆمەڵە بووە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
هەڵەبجە بۆمبارانی شیمیایی كرا، هەموو دونیا لە ئاست ئەو جینایەتەدا بێدەنگەیان هەڵبژارد، هێزە كوردی و ئێرانییەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامیش تەنیا لەبەر ئەوەی لەعێراقداجێگیر بوون بێدەنگەیان كردە پیشە و تاكە وشە لە زار و ڕاگەیاندنیان نەهاتە دەر، بەڵام كۆمەڵەی خەمخۆری هەژاران و چەوساوەكان بە بێ ترس و دوو دڵی، بە بێ گوێدانە ئەو هەموە پێوەندی و دیپلۆماسییە لەگەڵ عێراق هەیبوو، توندترین ڕاگەیاندنی لە مەحكووم كردنی ئەو بۆمبارانە شیمیاییەدا و ڕێكخراوەكانی لە دەرەوەی وڵات كەوتنە جمووجووڵ بۆ زیاتر ڕسوا كردنی ئەوكارەی حكوومەتی سەدام.
بە شاهیدی مێژوو لەوكاتەوە تاهەنووكە كۆمەڵە هیچكات نەچوە قۆناغی هاوكاری لەگەڵ سەدام وهیچ داگیر كەرێكی دیكە، تاكە زانیاری بە سەدام و دەوڵەتەكەی نەدا و هیچ كات نەبوە چاوساغی و لە دیپلۆماسی نەچوە قۆناغی هاوكاری، بۆ بەرژەوەندی خۆی لە سەر ئایەندە و دۆخی خەڵك و بزووتنەوەكە مامەڵەی نەكرد.
ئەمانە تەنیا چەند هۆكارێك بوون لەوەی كە سەدام و سەدامیان بە چەندین جار بنكە و بارەگاكانی كۆمەڵەیان تۆپ باران و بۆمباران و تەنانەت بۆمبارانی شیمایش كرد.
كۆمەڵە دیپلۆماسی پاكی هەبوو بە پاكی پێوەندی گرت و تا هەنووكەیش بە پاكی مایەوە،هەر بۆیە بوە قوربانی خۆ نەفرۆشتن و مامەڵە نەكردن بە سەر بەرژەوەندی خەڵكەوە.
بەڵی وا بوو كە سەدام بۆ تۆڵەی یارمەتی كۆمەڵە بە یەكێتی و تۆڵەی ڕاگەیاندنی لە سەر هەڵەبجە و تۆڵەی زانیاری نەدان و هاوكاری نەكردنی ئەمهێزە لە گەل حكومەتەكەی چەندین جار تۆپ باران و بۆمبارانی كرد و لە بۆتی بۆمبی شیمیایی بە سەر هاوڕێیاندا كرد.
ڕاستە لەو كارەساتەدا، ٢٣ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی چەوساوەكانی كوردستان ئاوابوون، ٢٣جۆگەلەی ئاوی تینوەكانی كوردستان وشك كران، ڕەونەقی ٢٣سفرەی كرێكاران و هەژارانی برسی وڵاتم كز كرا، ٢٣خۆری كۆمەڵە و ٢٣هیوای دواڕۆژی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات بوونە قوربانی و ماڵئاواییان لە ژیان كرد، بەڵام ئەوەی مایەوە ڕەوت و ڕێباز و یاد و ناویانە كە وەك سەوڵێكی سەر بەرزڕاوەستاوە و لە مەهاباد و موكوریانەوە گۆرانی سەركەوتنم بۆ ئەخوێننەو لە جنووبەوە سەمفۆنیای ئەو گۆرانییە لێ ئەدەن و هەموو هەژاران و چەوساوەكانی كوردستان لە یەك سەفدا كۆئەكەنەوە.
بەڵێ بۆتی بەڵگەی پاكی كۆمەڵەیە و كۆمەڵەیش هەر بە پاكی بۆ هەژاران و كرێكاران و زەحمەكێشكانی كوردستان ئەمێنێتەوە.
ئهم بابهته 4932
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:56:12/05/2018