په‌روین خاڵه‌ندی: حوكمی ئیعدامم بۆ هاته‌وه‌و له رۆژنامه‌ی كه‌یهان و ئیتلاعاتی ئه‌و كاتیش ناوم نوسرابوو
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و پاش ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی هاته سه‌ر كار شۆڕش‌و بزووتنه‌وه له‌كوردستان له‌و لووتكه‌ی خۆیدا بوو و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبه سیاسیه‌كانیان دژایه‌تیان ده‌نواند له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌و خوازیاری دێمۆكراسی و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رزه‌مینی خۆیاندا بوون. به‌م بۆنه‌وه كۆماری ئیسلامی چ له‌ده‌ست هات كۆتایی نه‌كرد له‌دژی خه‌ڵكی كورد و به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو له‌شارو گونده‌كانی كوردستان ده‌ستی دایه گرتن‌و زیندانی كردنی چالاكانی سیاسی به‌ژن وپیاوه‌وه.
یه‌ك له‌و زیندانییه سیاسیانه په‌روین خاڵه‌ندییه. وه‌ك خۆی باس ده‌كات بۆمان له‌دایك بووی شاری مه‌هاباده‌و خوێندنی تا دیپلۆم له‌وشاره ته‌واوه كردووه‌و پاشان بۆ درێژه‌دانی خوێندن له بواری په‌رستاری رووی كردۆته‌وه شاری تاران. ئه‌م چالاكه سیاسیه له‌ته‌مه‌نی15 ساڵیدا كار‌و چالاكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ده‌ست پێكردووه‌و له هه‌سته خوێندكارییه‌كانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه چالاك بووه. پاشان وه‌ك خۆی له وتوێژه‌دا باس ده‌كات ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و له زیندان توشی ئه‌شكه‌نجه‌و لێدانی زۆر ده‌بێته‌وه تا ئه‌وه‌ش ده‌ڕوات كه‌ناوی له‌رۆژنامه‌كانی ئێران وه‌ك ئیعدامی بڵاو ده‌كرێته‌وه. ئێستاكه‌ش چالاكی بواری ژنانه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه له بواری خه‌بات بۆ یه‌كسانی و ئازادی و له‌چه‌ندین رێكخراوی وه‌ك مافی ژنی كورد، كۆمه‌ڵه‌ی كوردی، كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه له وڵاتی فێنلاند ئه‌ندامه‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاته له وڵاتی فێنلاند.ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتووێژی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاته له‌گه‌ڵیان:
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌لم كوێرم ناپارێزم ده‌ستی دایه شه‌پۆلێكی به‌رین له‌گرتن‌و ده‌ستگیركردنی لاوانی كورد، ئێوه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌و كچه لاوێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا چونه‌زیندان، چ ساڵێك‌و هه‌روه‌ها چی بوون ئه‌و هۆكارانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه گیران‌و چوونه زیندان؟
په‌روین خاڵه‌ندی: من له‌رێكه‌وتی 8/6/ ساڵی ١٣٦٠ئه‌و رۆژه‌ی ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران ته‌قیه‌وه و رجایی و باهونه‌ر كوژران كاتژمێر ٧و٣٠ده‌قیقه‌ی ئیواره ده‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌واخانه‌ی ته‌وحید له تاران به هۆی راپۆرتێكی كه‌سێكی نێو ئه‌و ده‌واخانه ده‌ستگیر كرام. هۆكاری ده‌ستگیری من یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی من كورد بووم و پاشان ئه‌و كات وه‌ك هه‌وادارانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه رۆشتبووین بۆ تاران بۆ كاری ته‌بلیغی‌و ئه‌و كارانه‌ی كه كۆمه‌ڵه پێ سپاردبووین.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: پاش گرتن‌و گواستنه‌وه‌تان بۆ زیندان دادگاییه‌كه‌تان به‌شێوه‌ی ئاشكرا بوو یان ده‌مهه‌وێ بزانم توانیتان هیچ پارێزه‌رێك به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له‌خۆتان بگرن‌و كاره‌كانتان له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان جێ به‌جێ بكات؟
په‌روین خاڵه‌ندی: ئه‌و كات كه منیان ده‌ستبه‌رسه‌ركرد بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له كومیته‌ی پۆلی رومی له تاران رایانگرتم پاشان گوازتمیانه‌وه بۆ زیندانی ئیڤین. ئه‌و كات نه دادگایی من به‌ڵكوو دادگایی هیچ زیندانییه‌ك به‌شێوه‌ی ئاشكرا نه‌بوو، ته‌نیا ئاخوند یه‌زدی و چه‌ند پاسداربوون‌و هه‌روه‌ها هیچ كه‌سیش مافی پاێزه‌رو شتی وای نه‌بوو و ته‌نانه‌ت ماف هیچ قسه‌كردن‌و ره‌خنه‌و شتی واشمان نه‌بو. ته‌نیا ده‌بوایه گوێمان بگرتایه‌ت بزانین ئه‌و مه‌لایه چی ده‌ڵێت.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: ده‌كرێ باسێكی ره‌فتارو هه‌ڵس‌و كه‌وتی ناو زیندانه‌كانی ئه‌و كاتمان بۆ باس بكه‌ن؟ هیچ سنورێكیان له‌به‌رچاو ده‌گرت یان ته‌واوی سنوره‌و ئه‌خلاقی‌و مرۆیه‌كانیان ده‌خسته ژێر پێ‌و له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و گوشارانه‌ی ناو زیندان شه‌و رۆژتان چۆن به‌سه‌ر ده‌برد؟
په‌روین خاڵه‌ندی: له ده‌یه‌ی شه‌ست بارودۆخی زینداكان زۆر زۆر خراپ بوو، كه‌س بۆی نه‌بوو هیچ بڵێت‌و سه‌رده‌می ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان‌و ئیعدامه‌كان بوو له ناو زیندانه‌كان. باری ته‌ندروسیت زیندانییه‌كان زۆر خراپ بوو، نه دوكتۆرێك له‌ئارادا بوو نه ده‌واو ده‌رمانێك بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر نه‌خۆش یان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌و تووشی ناخۆشیه‌ك هاتبێت. خواردنیش به‌كه‌می ده‌ست ده‌كه‌وت‌و ئه‌وه‌ی ده‌ستیش ده‌كه‌وت زۆر پیس‌و خراپ بوو. رۆژی یه‌ك جار خواردنی گه‌رمیان ده‌داینێ‌و به‌و ژه‌مه‌ش كه‌س تێر نه‌ده‌بوو و كه‌سیش بۆی نه‌بوو ئیعتراز بكات.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: تا چه‌نده ئاگاداری دۆخی ناوزیندان بوون، هیچ ئاگاداری جیاوازی ره‌فتارو هه‌ڵس‌وكه‌وتی زیندانبانان‌و به‌رپرسانی زیندان بوون به‌نیسبه‌ت ژنان‌و پیاوانه‌وه؟
په‌روین خاڵه‌ندی: به‌ڵی بارودۆخی ناو زیندان زۆر خرای و نائاسایی بوو، بێحورمه‌تی و شكاندنی كه‌سایه‌تی و بێڕێزی له‌لایه‌ن به‌رپرسان و زیندانبانانه‌وه زۆر بوو، زۆرتر توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به ژنان بوو، له‌زیندان به‌چاوی سووك و زه‌عیفه سه‌یری ژنانیان ده‌كرد، هه‌ڵبه‌ت لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت ئیعدامه‌كانیش هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بوو له‌نێوان ژنان‌و پیاوان.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: وه‌ك ئاگادار بێت كچ یان ژنی دیكه زۆر له‌زیندان بوون‌و وه‌ك له‌بیرت مابێت كه‌سیان له‌ئیعدام كرا؟
په‌روین خاڵه‌ندی: به‌ڵی له‌ناو زیندانه‌كان كچ و ژن یه‌ك جار زۆر بوون و هه‌ر كه‌سه‌و سه‌ر به رێكخراوه‌و لایه‌نێكی تایبه‌ت بوون و زۆر كه‌سیش له‌و ماوه‌یه من له‌وێ بووم به‌داخه‌وه ئیعدام كران. با وه‌بیرتانی بێنمه‌وه منیش حوكمی ئیعدامم بۆ هاته‌وه‌و له رۆژنامه‌ی كه‌یهان و ئیتلاعاتی ئه‌و كاتیش ناو نوسرابوو كه ئیعدام كراوم و به‌و بۆنه‌وه بنه‌ماڵه‌م سه‌رخۆشیان بۆ دانابووم كه گۆیا من نه‌ماوم‌و ئیعدام كراوم.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: ساڵی چه‌ند له زیندان ئازاد بوون؟ ئایا كاریگه‌ری ناو زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زیه‌ت و ئازاری سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ر بوونتان كارتێكه‌ری له سه‌ر ژیانی ئێوه هه‌بووه؟ هه‌روه‌ها پێمان خۆشه بزانین پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ت له‌زیندان ره‌فتارو هه‌ڵس‌و كه‌وتی كۆمه‌ڵگاكه چۆن بوو به‌نیسبه‌تانه‌وه؟
په‌روین خاڵه‌ندی: من ئاخری ساڵی ١٣٦٢ هه‌تاوی له زیندانی ئیڤین ئازاد كرام، به دڵنیایه‌وه به‌ڵی، ترس و لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدامی نومایشی له سه‌ر جه‌سته‌م و ده‌روونم كارتێكه‌ری چ ئه‌وكات و چ ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ دابێت هه‌ر ماوه. ئه‌و كات كه من له زیندان ئازاد كرام بارودۆخی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری مه‌هاباد به‌هۆی ئیعدامی 59 لاوی مه‌هابادی له بارودۆخێكی شۆڕشگێڕانه زاڵ بوو به‌سه‌ریدا، منیش له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كار‌و كۆمه‌ڵگاوه زۆر زۆر به شانازییه‌وه وه‌رگیرام‌و پێشووازییه‌كی زۆر گه‌رمیان لێكردم.
ئه‌م بابه‌ته 7593
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:11:23:29/04/2016