دۆخی خەڵكی پارێزگای كرماشان خرایە بەر دەستی پاڕڵمانتارانی یەكێتی ئوروپا

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی، بە هاوكاریی رێكخراوی 'یو.ئێن.پی.ئۆ' هەیئەتێكی كۆمەڵە چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان لە گەڵ كاربەدەستان و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە ئێران و مافی مروڤ ئەنجامدا.
تەوەری سەرەكی كۆبوونەكان لە سەر چەند بابەتی دیاریكراو بوو:
كەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر دۆخی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكان و پێڕانەگەیشتی دامو دەزگاكانی حكوومەت بە خەڵكی بێ سەرپەنای بومەلەرزەلێدراوی كوردستان، باسی بەندكراوانی سیاسی كورد، بە تایبەت دۆخی زیندانیانی كورد لەوانە ڕامین حوسێن پەناهی و هەروەها یوسف سیلاوی لە بەندكراوانی عەڕەب.
بڕیار وایە هەیئەتێكی پاڕڵمانی یەكێتی ئوروپا ڕۆژی هەینی ٢٤ی مانگی نوامبر بۆ وەرگرتنی
هێندێک زانیاری لەوانە، ئەو بابەتانەی سەرەوە سەردانی شاری تاران و هێندێك شوێنی دیكە بكەن.
هەروەها لە كۆتایی كۆبوونەوەكاندا ڕاگەیاندنێكی مێدیایی لە سەر دۆخی خەڵكی پارێزگای كرماشان ڕادەستی مێدیاكانی سەر بە پاڕڵمانی یەكێتی ئوروپا كرا.
لە لایەن رێكخراوی 'یو.ئێن.پی.ئۆ'وە مۆنا سیلاوی و لوسیا پەروچی و لە لایەن كۆمەڵەوە هاوڕێیان ماریكە باكر وتەبێژ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكانی كۆمەڵە و ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی كۆمیتەی كۆمەڵە لە ئاڵمان بەشداریی كۆبوونەوەكان بوون.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧

ئه‌م بابه‌ته 5961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:15:25/11/2017