ئایا دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ناو سۆسیال دێمۆکڕاسی باشترینە؟

کەیوان فەرامەرزی

چەمکی دادپەروەری کۆمەڵایەتی وەک یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی سۆسیالیسم دەناسرێ, لە هەمانکاتدا لایەنگرانی ئائینە جیاوازەکانیش، پەیڕەویی لە کتێبەکانیان نێو ناوە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەروەها ڕێچکەی لیبڕالیستەکانیش بەدوای ئازادیدا دادپەروەریە.

ئەوی لەم کورتە نووسراوەیەدا مەبەستە، شی کردنەوەی هێچ کامیان نییە، چونکە بە دەیان کەس لە سەر فەلسەفەی بیرمەندان لەم بوارەدا، ڕا و بۆچوون وە لێکۆڵینەوەی خۆیان خستۆتە بەر باس، لێرەدائاماژە بە ئایدیۆلۆژی سۆسیال دیموکڕاسییە و نمونەی دەستکەوتەکانی.

سۆسیال دێمۆکڕاسی بەهایەکی بەنرخە کە دەیان ساڵ لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە، لە کۆمەڵگای جیاوازدا سیاسەتی پێکراوە، ئاڵۆگۆڕی بە سەرداهاتوە و پوختە کراوە تا گەیشتۆتە ئەمڕۆکە کە ئێمە مانان دەیبینین.

مەبەست لە سیاسەت، بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگایە بە لە بەر چاوگرتنی بەرژەوەندیی تاک وپێکهاتەکانی کۆمەڵگە، هەروەها مەبەست لە سۆسیال دێمۆکڕاسی ئەو مۆدێلەیە کە ئێستاکە لە وڵاتانی ئوروپایی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

دوای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی کرێکاری لە سەدەی هەژدەی زایینی و بە تایبەتی شۆڕشی کۆمۆنی پاریس لە مارسی ١٨٧١، هەروەها دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبری ١٩١٧ لە

ڕووسیەی تزاری و بە دەسەڵاتگەیشتنی بلشویکەکان، لە دێموکراسیی سۆسیالیستی وەکوو بەدیلێک بەرامبەر بە دێموکراسیی بۆرژوایی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کەڵکی لێ وەردەگیرا.

بە درێژایی مێژووی ئەم سیستمە، لە کاتی قەیرانە ئابورێیەکاندا باس لە ئەوە کراوە کە سۆسیال دێمۆکڕاسی بەرەو لاواز بوونە یا جەماوەریان نەماوە، لە دەیەی ڕابردوودا بینیمان کە لە وڵاتانی ئوروپایی بیروڕای گشتی پێی وابوو لە کاتی قەیراندا ڕاستڕەوەکان ڕزگاریکەری خەڵکن ، چونکە دژی هاتنی کۆچبەرانن، دژی بیانییەکانن، لەحاڵێکدا لەم وڵاتانەدا ڕێژەی هێزی کرێکاری لە کارگە و کارخانەکان بۆ بەرهەمەکانیان بیانییەکانن وە ئەو دەستکەوتانە کە وا بۆ خۆشگوزەرانی هەمووان وەک یەک کەڵكی لێ وەردەگرن دەستکەوتی مێژوی خەباتی چەبە.

لە لە سۆسیال دێموکرسیدا یەکێک لە ڕەمزەکانی سەرکەوتن تا پیادە و پەیڕەویکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، نەترسان لە کاتی لاوازبووندایە،ئاوڕدانەوەیەک لە کۆنترین حزبی دێموکڕاتیک ئێس.پی.دی(سۆسیال دێمۆکڕاتی ئاڵمان) ئەوە دەسەلمێنێ کە ئێستایش ئەوان هەر سەرکەوتون،هەر براوەن، ئەوانتوشی دەیان کۆسپیجۆراوجۆر بوون، وەک دابڕان، جیابوونەکان، گۆڕانی بنەڕەتی لە بەرنامەکانیان وە تەنانەتڕێگە پێ نەدانیان لە چالاکیەکانیاندا! لە ١٩٤٥ تەنیا ناوەکەیان مابوو بەڵام کۆمەڵگا دائیم پێویستی بە ئاسایشی کۆمەڵایەتییە کە سیستمێک مسەوگەری بکات، داکوکی لە کەم داهات بکات و پێش بە پەرەستاندنی فەقیری و هەژاری بگرێت. ئێستاکە دوهەمین حزبە و ١٥٣ کورسی بەدەستە.

ئازادی یەکسانی، هاوپەیوەندی و دیموکڕاسی چوار بنەمای سەرەکی سۆسیال دێمۆکڕاسین لە ئازادیدا، هەر تاکێک دەبێ بتوانێ بۆخۆی لە سەر شێوازی ژیانی بڕیار بداتوە حکومەت و کۆمەڵگا نابێ سەرەڕۆیانە لە سەر شێوەی ژیانی بڕیار بدەن یا خۆهەڵقوتێنن، تاک دەبێ بتوانێ بیروڕای خۆیدەربڕێ، بڕیاری هەڵبژاردنی هەبێ، بۆ نموونە لە بیروڕادا، لە دەنگداندا، لە ئایندا، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.

پۆسیتیف لێبرتی و نەگەتیف لیبرتی واتە ئازادی ئیجابی و سەلبی، دوو بەشی بنەڕەتین لهئازادیدا، ئێستاش ژنان لهوڵاتانی ئوروپاییلە پێناو وەدیهاتنی مافەکانیان بەردەوام خەریکی خەباتن، وە ئازادن بە بەردەوامیی ئەوخەباتە کە دچێتە خانەی ئازادی سەلبییەوە. کەسێک بە بیر و تێگەیشتنی خۆی، کەسایەتی خۆی خودموختار دەکات و پێی باشە یا پێی وایە لە گەڵ کۆمەڵ داخوازییەکانی دەێنە دیوە ئەنجامی دەدات، ئەوەش دەچیتە خانەی ئازادی ئیجابی، وەک نمونەی دروست کردنی سێندیکایەک لە سەر دوکتورانی نەشتەرگەر.

هەردووک جۆرە ئازادی لە سۆسیال دیموکڕاسیدا یەکسانن، بەو مانایە کە بە ئەندازەی یەکتر لە سەر تەرازوقورساییان هەیە ئەو ئازادییە وا سوسیال دێموکرسی باسی دەکات هاوتایە لە تەک ئەوی کە لە جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ پەسەند کراوە و زۆربەی وڵاتانی دێموکڕاتیک قەبوڵیان کردوە.

لە مافی یەکسانیدا هەموو کەس لە بەرامبەر یاسادا وەک یەک وان بە بێ ئەوەی کە بڕوانن ژنە یا پیاو، لە کوێوە هاتوە و بنەچەکی چییە. دەبێ دەرفەتیڕەخساو بۆ هەموان وەک یەک هە بێت هەروەها دەستکەوتەکان و خواستەکان بە هەند وەربگیرێت بۆ نموونە چونکە فڵانە کەسە ژنە ناتوانێ ببێ بە رەیسی زانکۆی کرماشان یا سەرۆک وەزیران، یا لە بەر ئەوە کە فڵانەکەسە خەڵکی گوندی بێسارانە ناتوانێ خۆ کاندید بکات بۆسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ورمێ یا بە ڕەچەڵەک خەڵی دیاربەکرە ناتوانێ ببێتە سەرۆکی شارەوانی لە سنە، ئەوانە لە سەر بنەمای یەکسانیدا مانایان نییە و هەموو تاکێکی کۆمەڵگاوەک یەک سەیر دەکردرێت.

هاوپەیوەندی یا هاوپشتی یانی هەموو تاکی کۆمەڵگا خوازیاری یارمەتی یەکتر و کۆمەڵگا ببن وە ئەوەیە کە دەبێتە هۆکارێک کە کۆمەڵگا لە دەوری یەک ڕێک بکەوێت و بەرەو گەشە بڕوات هەروەها بەرپرسیارەتی تاک بەرامبەر بە ئەرکی هاووڵاتی زیاتر دەبێت. حکومەت و خەڵک دبنەجێگای متمانەی یەکتر دەبنە یارمەتیدەری یەکترتاک پارێزەری هەموو دەستکەوتەکانی کۆمەڵگایە و خۆی و حکومەت بە بەرپرس دەزانێ.

ئایالە سیستمی سۆسیال دێمۆکڕاسیدا تاک دەبێتە سەربازی یاسا؟

لە وڵامدا نەخێر ڕێک بە پێچەوانە یاسا دەبێتە سەربازی هەر تاکێکی کۆمەڵگا بە بێ جیاوازی، بە زمانی سادە ئەوەی لە ناو کۆمەڵگادا هەیە بۆ هەموو مرۆڤێکی ناو کۆمەڵگایە، ئەگەر سەیری قوتابخانە و پەروەردەی ناو ئێران بکەین، پارە هەبوو، مەدرەسەی باش هەیە، داهات کەم بوو، مناڵ یا ناچیتە مەدرەسە یا ناچارە بڕواتە مەدرەسەی خراپ! یا کەسێک کە بێکارە وهیچ پشتیوانییەکی ماڵی نییە! ئەوانە و سەدان نموونەی دیکەی جیاوازی چینایەتی.

ناوەڕۆکی سۆسیال دێموکڕاسی لەسەر بنەمای ئاشتی و ڕێفۆڕمی كۆمەڵایەتی و ئابووری پێکهاتوە کە بەردەوامبەرەو لابردن و كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان چینەكانی هەژار و دەوڵەمەند خەریکی گەشەیە، بۆ نموونە پاراستنی دۆخی ئابوریی تاک، ڕێگە پێدانی هەمووان لە دەرفەتەکانی کۆمەڵگا، رەخساندنی هەلی فێربوون، خوێندنی یەكسان و کار، زامنكردنی هەوڵەکان لە پێناو تەندروستی باش، چاوەدێری بەساڵاچووان، کەم ئەندامان خانەنشینی، دابین كردنی بیمەی كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموان بە بێ جیاوازی، ئەوانە و سەدان نموونەی دیکە لە پێناو داکۆکی لە بژێوی ژیان وخۆشگوزەرانی واتە رەفاه لە سەر بنەماکانی سۆسیال دێموکڕاسی لە وڵاتانی ئوروپایی ئێستاکە پیادە کراون.

ئاماژەکانی سەرەوە ئەوە دەسلمێنن کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لە سۆسیال دێمۆکڕاسیداخۆاستی تاک لە مەر ئاسایش و خۆشبژیوی دابین دەکات وە هەروەها دەبێتە هۆی پەیوەندی و بەرپرسایەتی هاووڵاتی بەرامبەر بە یەکتر بۆ کۆمەڵگەیەکی سڵامەت و بەهێز.

دابەش کردنی کوردستان بە سەر چوار وڵاتدا ئەوەی سەلماندوە کە کوردستان خاوەن سەروەت و سامانە هەرچەند نادایارە کە بە درێژایی مێژوو داگیرکەر چەندی تاڵان کردوە، بەڵامئێستاکەش پر پیت و بەرەکەتە بۆ بەرهەم هێنان و دابەش کردنی یەکسان، ئەرکی حکومەتێکی سۆسیال دێمۆکڕات چاوەدێرییە کە لە لایەن خەڵکەوەیە. وای دابنێن داهاتە ئابورییە سروشتییەکانی نیشتمان لە لایەن داگیرکەرەوە زۆرینەی تاڵان کراوە، لە سیستەمی سۆسیال دێموکڕاسیدا بە پێچەوانەی دوگمەکان بازاری ئازاد بڤە نییە بەو مانایە هەم سیستەمی بازارای ئازاد هەمبازاری ژێر چاوەدێری دەوڵەتی دەتوانن لە وڵاتدا دەورو نەقشی سەرەکی ئابورییان هەبێ.

ڕاستە کە ژێربینای ئابوری لە سەر هەوڵی دائیمی تاکە لە پێناو بەرژەوەندیی خۆی بەڵام ئەو بەرژەوەندییە پێکهاتەی خشتەکانی بازاری ئازادن کە دوای فئودالیسم گەشەی کرد، سەردەمی فئۆدالیسم تەنها بەرهەم هینان و کەڵک وەرگرتن هەبوە کە بورژوازی ئەم شێوازەی بازاری ئابوری سەروبن کرد کەوابوو تەجارەت و هاتوچۆی تەجارەتی هەم کاری بە سەر خەڵکدا دابەش کرد هەم هاتوچوو و بوژانەوەی ئابووری پەرە پێدا وە کێبڕکێی زیاد کرد، لە ڕاستیدا ئێستاکە دنیا لە سەر بازاری ئازاد دەگەڕێ، هەر وەک فیلسوف ئادام سمیت لێکی داوەتەوە بازاری ئازاد لە ژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی یاسای ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان دەبێتە هۆی پەرەپیدانی گەشەی ئابوری. خۆ کورد لە فەرانسەوییەکان زیرەکتر نین کە یەکسانی و برایەتییەیان لە شوڕشی لیبەرتە پیادە کرد و ئەو بیرۆکەیەیان ڕاو نا، کە مەرۆڤ دەبێ لە پێناو وەدیهاتنی ئاواتەکانی تەنانەت بەها ئەخلاقییەکانش ژێر پێ بنێت.

نموونەی ماڵیاتی وڵاتانی ئوروپایی سەیر بکەین، ڕاستە ماڵیات بە قەولی موسوڵمانان فەرزە لە سەر هەر هاووڵاتییەک، لە سەر هەر کاڵا و داهاتێک، بەڵام لەولاشەوە ژیانی کەم ئەندامێک تا مردن پارێزراوە، بیمەی نەخۆشی بۆ هەموو کەس دابینە، پارەی بژێوی ژیان مافی هەر هاووڵاتییەکە، کە واتە ڕێژەی بەرزی کەسایەتی تاک لە ناو کۆمەڵگادا وەک یەک وایە ئیتر ئەوە نییە کوڕی فڵانە بەرپرس یا فڵانە پرۆفسور، ئیتر ئەوە نییە کە فڵانە منداڵی کریکارە و ئەوی دیکە منداڵی دوکتور، هەمووان وەک یەکن، هەمووان وەک یەک لە سەرمایەی وڵات و دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرن.

ئەمڕۆکە راستە کە لە کوردستان زۆر کەس خۆیان بە سۆسیال دێموکڕات دەزانن بەڵام بەداخەوە تەنها کەرەسەی ڕازاندنەوەی بەڵێنییەکانە، هەر لە کوردستانی بن دەستی ئێرانیش کەڵک لە سۆسیال دێموکڕاسی لە پێناو جوان کردنی دروشمەکاندا هەیە، لە کاتێکدا سۆسیال دێموکڕاسی سێکۆلارەو ئازادی دین بە مافی تاک دەزانێ،بەڵامڕیکخراو هەیە دەستپێکی مێدیاکانی بە قوڕئانە ئەوە حزبێکە کە خۆی بە سۆسیالیستی دێموکڕاتیک دەزانێ و خۆی لە سۆسیال دێموکڕات پێ چەپترە!

کۆبەندی مەبەست لەمنووسینەدا، مادام سیستمێکی وەک سۆسیالدێمۆکڕاسی لە وڵاتانی دیکە لە پێناو ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری وە خۆشبژێویدا سەرکەوتویە، مادام مافە ڕەواکانی تاک لە زۆرینەی کۆمەڵگا دابین دەکات، گەلۆ، چما کورد ناتوانێ کەڵکی لێ وەربگرێت، کۆپی کردن و ئۆلگو بەرداری یا ئیلهام وەرگرتن لە زۆر بواردا نەک بە زەرەر نییە بەڵکو هاسانکاریشە، ئەگەر سەردەمی کرێکارانیکانگای بەردی ڕەژی نەبوایە و وزەی بەلەم و شەمەندەفەرڕەژی نەبایە، تا مارکس

لێکدانەوەیان لە سەر بکات، ئەگەر نموونەی داروین، مالتوس، هێگل، فۆرن باخو ڕیکاردۆ نەبایەین تا مارکس ئیلهامیان لێ وەربگرێ، مارکسیسم هێچ کات لە دایک نەدەبوو، کاریگەریی مانای «بایەخ» لە فەلسەفەی مارکس›دا دنیای سەروژێر نەدەکرد، بۆیە دەکڕێ بۆ پیادە کردنی سۆسیالدێمۆکڕاسی کە نمونەی کارامەی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا زۆرە، لە کورتماوەدا

فەرهەنگسازی بۆ بکردرێت وپاشان لە درێژماوەدا کەڵکیان لێ وەربگیرێت، وەک بیمەی دەرمانی نەخۆشی، بیمەی بێکاری و بیمەی خانەنشینی و یارمەتیی خاو و خێزان ھەر لە مناڵییەوە تا پیری بۆ ھەمووان (هەر هاووڵاتییەک دەبێ رێژەی داهاتی ستانداردی دیاریکراوی

مانگانەی هەبێ) وە سەدان نموونەی دیکە شان بە شانی دێموکڕاسی لە پەنا گەشەپێدانی نیشتمان وە هەروەها بەڕێوەبەریی وەڵامدەروە و شەفاف.

بە دڵنیاییەوە بەها سەرکەوتوەکانی سۆسیال دێمۆکڕاسی دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانن ببنە یەکێک لە باشترین سایەکانی چەتری خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان.


PM:03:22:07/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌