ئێران و هێزە دەرەکییەکانی لە ناوچەکەدا


ئەرسەلان ئیحسانی

دوای لەناوبردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئامریکا و بە بارمتەگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی بریتانیا لە لایەن ئێرانەوە و هەوڵدان بە ناسەقامگیری ناوچەکە،گرژیەکانی نێوان ئێرانوئامریکا ڕۆژ بە ڕۆژن لە زیادبوندایەو ئەگەری تێکهەڵچوون و بژاردەی سەربازی تا دێت زیاتر ڕوو لە زیاد بوون دەکات. ئێران لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ دەستهەلاتداری خۆیدا هەوڵیی زۆری خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی کە شەڕ لە سنورەکانی نزیک نەبێتەو بەردەوام هەوڵی داوە بە یارمەتیو پشتگیری سەربازیو مادی خۆی وڵاتانیتر لە خۆی نزیک کاتەوە و هەروەها توانیویەتی کە لەکاتی پێویست وەک مۆرەیەکی کاریگەر بە کاریان بهێنێت.زۆر وڵات هەن کە ئێران هەوڵی داوی یارمەتی مادیان دەدات کە هیچ سودێکی ئەوتۆیان بۆ ئێران نیە بەڵکوو تەنیا بۆ ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە لە ئامریکای لاتین و مەرکزینودژی سیاسەتەکانی ئامریکا دەوەستنەوەو ئێران بۆ هاندانیان بەردەوام یارمەتیان دەدات و ئەوەی جێ سەرنجە زۆربەی ئەو وڵاتانە زۆرکەس هەر ناویشیانی نەبیستووە بەڵام ئێران پارەیەکی زۆری بۆ تەرخان کردون. بۆ نمونە وڵاتی « سێنت وێنست « کە دوڕگەیەکە لە ئامریکای مەرکەزی، تەنیا ١١٧ هەزار نەفەر لە خۆ دەگرێتودوای پەیوەندیگرتن لە گەڵ ئێران، بڕی حەوت میلیۆن دۆلار لە ئێران یارمەتی وەردەگرێت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و یان وڵاتی « کۆمور « بە ٧٠٠ هەزار نەفەرەوە دوو میلیۆن دۆلار وەردەگرێت بۆ کردنەوەی ٥٠٠ خانوو بۆ دانیشتوانەکەی، زیاتر بیست وڵاتی تر لەم جۆرە هەن کە بە بەردەوامی یارمەتی ماڵی لە ئێران وەردەگرن تەنیا بۆ ئەوەی دژی سیاسەتەکانی ئامریکا یان ئیسرائیل بوەستنەوە.

بەڵام زۆر وڵاتی تریش هەن کە بۆ ئێران بەسوود بوونوبەردەوام بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە دەپارێزن و زۆرجاران شەڕی نیابەتی بۆ دەکەن و توانیویانە کێشەکان لە سەر ئێران سووک بکەن.یەکێک لەم وڵاتانە کە دۆستایەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش شۆڕشی گەلان لە ئێران، حیزبوڵڵای لوبنانە. موسا سەدر و مستەفا چەمڕان دوو لەو کەسانە بوون کە پێش سەرهەڵدانی شۆڕش ساڵی ١٣٥٧ ی هەتاوی لە ئێران، لەلایەن خومەینیەوە بۆ کاروباری سیاسیونزامی و ئایینی ڕوانەی لوبنان کران و ئامانجی ئەوان ڕاهێنانی فکری ونزامی شێعەکانی لوبنانیو ئێرانی بوون کە دواتر لە کاتی شۆڕشی گەلان لە ئێران بەرپرسیار بوون لە زۆربەی کردەوە ترۆریستیەکان و لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی ئەوکاتی ئێران. لە ساڵی ١٣٥٧دا بە ڕفاندنی موسا سەدرو دواتر بە مردنی مستەفا چەمڕان ، ئێران لە لوبنان گروهی حیزبوڵڵا سازدەکاتو یارمەتی نزامیوماڵیان دەکات بۆ دژایەتی ئیسرائیلو بەڕێوە بردنی ئامانجەکانی خۆی لەو وڵاتە، حەسەن نەسروڵڵا کە نزیکە لە ئێرانو لە بواری سیاسی و ئایینی زۆر لەخومەینیەوە نزیکە ، وەک بەرپرسی سەرەکی ئەم گروهە دەستنیشان دەکرێت.

حەسەن نەسروڵڵا پەیوەندیانی لەگەڵ ئێران تا دێت پتەو تر دەکات و هیچکات پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران ڕەتناکاتەوەوبە ڕاشکاوانەش باس لە یارمەتی سەربازیو مالی ئێران دەکات بۆ ئەو وڵاتە. لە کردنەوەی یادی چل ساڵەی شۆڕشی گەلان لە ئێران باس لە وەدەکات کەلە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئێرانوئامریکادا، بە دڵنیایەوە ئامریکا تەنیا لە گەڵ ئێران شەڕناکات و پاڵپشتی خۆی لە ئەگەری هەر شەڕێک بۆ ئێران دەردەبڕێتو دەڵێت داهاتووی ئێمە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە و هەروەها تا ئێران پوڵی هەبێت ئەوە ئێمەش پوڵمان هەیە. لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینیەوە بە پاڵپشتی ئێران، حیزبوڵڵا لە لوبنان دژ بە ئیسرائیل شەڕدەکات و ئێرانیش بەردەوام یارمەتی نزامیوماڵی بۆ دەنێرێت و هەروەهابە پاڵپشتی ئێران ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە شان بە شانی بەشار ئەسەد بۆ مانەوەی لە دستهەڵات، لە سوریە شەردەکات و توانیویەتی سەرەڕای یارمەتی بەشار ئەسەد بۆ مانەوە، خۆشی لە بواری نزامیەوە تۆکمەتر بکات. سەرەڕای ئەوەیکە حزبۆڵڵا بەرامبەر ئیسرائیل وەستاوە و بەرەنگاری دەبێتەوە بەڵام لەدەستدانی هێزێکی بەرچاوی لە شەڕی سوریەو کەم بوونەوەی پاڵپشتی خەڵک لە شەقامەکانی لوبنان، وای لێدەکات زۆر خوازیاری شەڕێکی چڕوپڕ لەگەڵ ئەو وڵاتە نەبێت بەڵام ئێستاش مۆرەیەکی بەهێزیئێرانە لە ناوچەکەدا کە بتوانێت لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێرانو وڵاتانی تردا بەدژیان بەکاری بێنێت، هەروەک تا ئێستاش ماوەی زیاتر لە ٣٥ ساڵە شەڕی بۆدەکاتو بەرژەوەندیەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەپارێزێت.

حوسیەکانی یەمەن یەکیترە لەمهیزانەی کە ئێران بەردەوام یارمەتی داوە و توانیویەتی بیکاتە مۆرەیەکی سەرەکی بۆ ئامانجەکانی خۆی. دوای یەکگرتنەوەی یەمەن و نزیک بونەوەی ڕێبەری ئەوکاتی یەمەن « عەلی عەبدوڵڵا ساڵح « لە وڵاتانی کەنداو بە تایبەت سعودیە، ئێران هەوڵ دەدات بتوانێت پێگەیەک لە یەمەن بۆ خۆی دەستەبەر بکات. دەستهەڵاتدارانی ئێران هەوڵیانداوەبەدرێژایی تەمەنی سیاسی خۆیان بەردەوام لە هەر شوێنێک کە سعودیە وەک ڕکابەری ئایینی و ئامریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی وەک ڕکابەرێکی سیاسی، پێگەیەکیان هەبێت، لەبەرامبەریاندا بوەستێتەوە و ئەویش هەوڵبدات بە هەر جۆرێک بێت پێگەیەک بۆ خۆی دەستەبەر بکات.لە باکوری یەمەن ڕێژەیەکی بەرچاو شیعە هەن کە ئێران بە پاساوی پاراوێز کەوتنیان بە هۆی نەبوونی دەستهەڵاتی سیاسیونزامی خۆیان لێ نزیک دەکاتەوە. لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینیدا « حسێن بەدرەدین حوسی « کە کوڕی بەدرەدین حوسی ڕیبەری پێشووی حوسیەکانە، سەردانی ئێران دەکاتو لە قۆم بیر وباواڕ وئیدۆئۆلۆژی خومەینی وەردەگرێتودوای گەڕانەوەی بۆ یەمەن گروهی شیعەکانی یەمەن ( حوسیەکان ) بە سیاسەتی دژایەتی ئامریکاوئیسرائیل، ڕێبەری دەکات.

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بە پەرەستاندنی ناڕەزایەتیەکانی حوسیەکان، ئێران بە ڕاشکاوی و بەردەوام پاڵپشتی سەربازی و مادیان دەکات، هەر بۆیە توانیان لە ساڵی ٢٠١٤ەدا سەنعا پایەتەختی یەمەن بەدەست بگرن و پێگەی خۆیان لەم وڵاتەدا پتەوتر لە جاران بکەن. بەڵام بە پاڵپشتی عەرەبستان لە دەوڵتی یەمەن ئەو شەڕ و پێکدادانانە زیاتر لە ٥ ساڵی خایاندووە و شەڕ جگەلە یەمەن بۆ عەرەبستانیش گۆزراوەتەوەدا. ئێران لە بەکارهێنانی حوسیەکان تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە و حوسیەکان بە پاڵپشتی ئێران بەردەوام سعودیە دەکەنە ئامانجی موشەک و خۆمپارە و بەردەوام بەرپەرچی هێرشەکانی سعودیە دەدەنەوە و خاکەکەی دەکەنە ئامانج .ماوەیەک لەمەو پێش کاتێک کە پاڵەوگە و کۆگای نەوتی ئارامکۆ لە سعودیە دەکرێتە ئامانج و زەرەرێکی زۆر توشی ئەو ولاتە دەبێتەوە، حوسیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ ئەو ڕووداوە ڕادەگەیەنن هەرچەند زۆربەی وڵاتان پێیان وایە ئێران دەستی لەو کارەدا هەیە، ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە ئێران ڕاستەخۆ یان نا ڕاستەوخۆ دەستی لەم بابەتەداهەیە و سەردانی ئەم دوایانەی نوێنەری حوسیەکانیش بۆ تارانو دیتنی خامنەیی خۆی ئەوە دەسلمێنێت کە ئێران توانیوێەتی حوسیەکانیش ڕاکێشی خۆی بکات و بەدانی بودجەی وڵات و پاڵپشتی نزامی و پێدانی چەک و چۆڵ لە یەمەنیش پێگەیەکی هەبێت بۆ هەڕەشە بەسەر وڵاتانی تردا و لە ئەگەری ڕوودانی هەر پێکدادانێکی نزامیدا دەتوانێت وەک ئامڕازێکی کاریگەر بە کاریان بێنێت.

دەستهەڵاتدارانی ئێران لەسەرەتای هاتنە سەرکاری و گرتنە دەست و قۆرغ کردنی دەستهەڵات بەردەوام خۆی بە پاڵپشتی نەتەوە زوڵم لێکراوەکانو هەروەها نوێنەر و سەرکردەی مسوڵمانان و بە تایبەت شیعەکانی جیهان دەزانێت و بە پێی دەستوری ئێران ئەو مافە بە خۆی دەدات کە لە هەرجێگایەکی ئەو جیهانە کەسێک زەڵمی لێ بکرێت ئێران پشتگیری بکات. هەر بۆیە هەوڵی داوە بەردەوام خۆی لەو وڵاتە شێعکانی دەوروبەری خۆی نزیک کاتەوە و هەوڵیداوە پلانی خۆی بە ناوی «هلای شیعە» سازبکات . یەکێک لەو وڵاتانە کە ئێران بەردەوام هەوڵی خۆنزیک کردنەوەی بۆدەدات، عێراقە. عێراق بە هۆی لە خۆ گرتنی زۆربەی مەزارگەی شیعەکان بەردەوام ئامانجی سەرنجی شیعە و دەسەڵاتدارانی ئێران بووە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و لەناوچونی سەدام حسێن ڕێگا بۆ ئایینەکەن و زیاتر لە هەموویان شیعەکان کراوە تا زیاتر لە جاران پەرە بە بیر و باوەڕی خۆیان بدەن وبە شێوازێکی زۆر بەربڵاو مەڕاسمە ئایینیەکانیان بە جێ بێنن. ئێران وەک هەمێشە هەلەکە دەقۆزێتەوە و بە ناوی پاڵپشتی ماڵی و مادی خۆیان لێ نزیک دەکاتەوە و ڕێگا بۆ شێعەکانی ئێرانیش خۆشدەکات بۆ هاتوچۆیان بۆ عێراق تا سەردانی نەجەف و کەربەلا بکەن و بەم جۆرە ڕەنگێکی فەرمی بە بوونی خۆی لە عێراق بدات. بەڵام دەستهەڵاتدارانی ئێران هەمان سیاسەتی ناوخۆی ئێرانیان هەیەئایینو مەزهەب تەنیا بە ئامڕازێک دەزانن بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسیەکانی خۆیان . بۆ یە هەر زۆر زوو خۆیان لە حیزبە شیعەکان نزیک دەکەنەوەو بە یارمەتی مادی ئەوانیش ڕاکێشی خۆیان دەکەنو دەتوانێت ڕاوبۆچوونی خۆیان بەسەردا بسەپێنێت و بۆ یاریەکانی خۆی کەڵکیان لێ وەربگرێت. حەشدی شەعبی کە لە کاتی پەلامار و هاتنی داعش بۆ عێراق سازکرا لە هەمان ئەو حیزبانە پێکهاتووە کە ئێران خەتیان پێدەدات و سیاسەتی ئێران ڕەچاو دەکەن. « کاتبی حیزبوڵڵا» ، « حەسایبی ئەهلی حەق « و « ڕێکخراوەی بەدر « ئەو سێ گروپەن کە پەیوەندیەکی نزیکیان لە گەڵ قاسم سلێمانی، بەرپرسی سپای قودسی ئێرندا هەیەو ئەم گروپانە زیاتر لە ١٤٠ هەزار هێزی چەکداریان هەیە کە لە ڕوانگەی سیاسیەوە هاوپەیمانی ئێرانن وبەردەوام خوازیاری چونەدەرێی ئامریکان لە عێراق بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا کە هەمان سیاسەتی چل ساڵی ڕابردوی ئێڕانە.

ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکاری بە هەڵگرتنی دروشمیلە ناوبردنی ئیسرائیڵ و گەڕاندنەوەی قودس بۆ فلەستینیەکان زۆر بە ڕوونی ڕوانگە یسیاسی خۆی بۆ ئەو وڵاتە نیشاندا. ئێران پشتیوانی گروپی حەماس و جەهادی ئیسلامیدەکات کە لە غەزەدا دەسەڵاتدارن. حەماس کە ڕێژەی ئەندامانولایەنگرانی لە جەهادی ئێسلامی زیاترە لە ٢٠١١ی زایینیدا دوای سەرهەڵدانی شۆڕش لە وڵاتانی عەرەبیدا پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران بەرەو ساردی چووەو پاڵپشتی مادی ئێران بۆ ئەو وڵاتە کەمی کردووەوئەوەش بۆتە گرفتی ئەم گروهە. بەڵام ئێران بەردوام یارمەتی نزامی حەماس دەکات و لە سەردانی ئەم دوایانەی حەنیە سەرکردەی حەماس، خامنەیی پاڵپشتی خۆی بۆ فەلەستین دووپات کردەوە. بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە ئەوەیە کە گروهی جەهادی ئیسلامی لە غەزە، سونین و پەیوەندیەکی باشێشیان لە گەڵ ئێران هەیە بە ڵام بە گەرمی گروپە شێعەکان نیە، بەڵام ئەوە خۆی دەرخەری ئەوەیە کە ئێران بۆ بردنە سەرێی ئامانج و ستراتژی خۆی دەست بۆ هەموو کردەوەیەک دەبات ، هەربۆیە هەوڵی داوە لە فلەستین و غەزە پاڵپشتی سونیەکان بکات بۆ دژایەتی کردنی ئیسرائیل، بەڵام وادەردەکەوێت کە حەماسو جەهادی ئیسلامی لە ئەگەری شەڕدا لەوە ناچێت مۆرەیەکی زۆر کاریگەر و متمانە پێکراو بن کە بتواندرێت وەک «حوسیەکانی یەمەن « یان خود « حیزبوڵڵای لەبنان « پشتیان پێ بسپێردرێت.

ئێران تەنیا هەوڵی نەداوە کە پاڵپشتی لە حیزبوگروپە شیعەکان لە وڵاتانی تر بکات بەڵكو هەوڵی داوە کە ڕاستەوخۆ بچێتە ناو جەرگەی وڵاتان و بەناوی ئایین و مەزهەب، سیاسەتەکانی خۆی بەڕێوە ببات، هەربۆیە زیار لە ١٥ گروهی چەکداری شێعەی بە یارمەتی حێزبوڵڵای لوبنان سازکردووە و لە عێراقو سوریە بڵاوەی پێکردوون تا بە نێوێ « پارێزەرانی حەرەم « ی ئیمامە شیعەکان سیاسەتەکانی ئێران لەو وڵاتانە بەڕێوە بەرن. ئەندامانی ئەو گروهانە لە لایەن سپای قودسی ئێرانوحیزبوڵڵای لوبنانەوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت کە، شێعەی ئێران، ئەفغان، پاکستان، عێراق ، سوریە و لوبنان لە خۆ دەگرن.» حسێن هەمەدانی « بەرپرسی پێشووی سپای تاران دەنکێک لە بەرچاوترینی ئەوکەسانەیە کە بە ناوی « قەرارگای حەمزە « کاری سەرپەرشتیو ڕێکخستنیپارێزەرانی حەرەمی لە ئێران بەدەستە. حسێن هەمەدەنی لە وتووێژەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لا ٧٠ هەزار گەنجی « شیعە « ، « عەلەوەی « و « سوننە « لە سوریەدا لە لایان سپای قودسەوە ڕێکخراون و زیاتر لە ١٣٠ هەزاریتریش لە بەسیجیەکان ئامادەی نارەدنن بۆ ئەم وڵاتە. ئەم هێزە زۆرتر لە کەسانی بێ ئەزموونپێکهاتوون یان وەک ئەفغانیەکان ناچار کراون یان وەک گەنجانو شیعەکانی ئێران لە برسانولە بڕی پێدانی پارە بۆ ئەو وڵاتە چوون و هێزێکی بەم جۆرە نیە کە بتواندرێت بۆ پاڵپشتی هەر شەڕیکی نەخوازراو لە نێوان ئێران و وڵاتانی تردا پشتیان پێ ببەسترێت ، بەڵکوو زیاتر کاریان لەوڵاتانیتردا سێخوریەبۆ ئێران و یان لە کاتی پێویستدا پشێوی نانەوەیە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕاستیەکان.

زۆر جاریش بووە کە ئێران ئەو گروهانەی پێشتر دژایەتی دەکرد ، وەک دۆست وەریان دەگرێت وپاڵپشتیان دەکات کە یەک لەوان گروهی تاڵەبانی ئەفغانستانە، لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینیدا گروپی «هاوپەیمانی باکور « سەر بە تاڵبان دوای گرتنی کۆنسولخانەی ئێران لە ئەفغانستانو کوشتنی هەشت دیپڵۆماتی ئێران تا پێکدادانی نزامیچونە پێش بەڵام دوای تەقینەوی باڵاخانە تجاریەکان لە ئامریکا لە یازدەی سپتامبردا، ئێران لە دژایەتیەوە بۆ پاڵپشتی ستراتژی خۆی گۆڕییو ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوام یارمەتی نزامیو ماڵیان دەدات وڕێگای بە زۆرتری سەرکردەکانیان داوە و توانیویەتی بە یارمەتی تاڵەبان پێش بە ڕێکەوتنەکانی دەوڵتو ئامریکا لە ئەفغانستان بگڕێت و لەوانەیە بتواندرێت لە تاڵبان بۆ کردەوەی تێکدراوانەوگێرەشیوێنی لە دواتریش کەڵک وەربگرێت.

ئەوەی ڕاستیە ئەوەیە هەروەک ئێران خۆشی بەردەوام باسی لێدەکات هەوڵ دەدات بەردەوام پێش هاتنی شەڕ بۆ ناو سنوورەکانی بگرێتوتا بتوانێت وڵاتانی دراوسێی خۆی بە یارمەتی هاوپەیمانەکانی لەناو خاکی ئەو وڵاتانەدان لە شەڕ وەرداتو پێش بە تەواو بوونی شەڕ لەو وڵاتانە بگرێت، ئێران زیاتر لە پێنچ ساڵە پێش بە ئاشتی لە عێراق و سوریە و یەمەن دەگرێت وبەردەوام هەوڵ دەدات تا ناوچەکە نا ئەمن بێت بۆ ئەوەی شەڕ لە خۆی دوور بکاتەوە و هەروەها بە پشتگەرمی ئەو هێزانەی کە سپای قودس لە وڵاتانی تر ڕێکی خستوون بەردەوام هەڕەشەی شەڕی بەرفرەوانوگشتگیر لە ناوچەکەدەکات لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە گەڵ وڵاتانی تردا، هەر بۆیە زمانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی زۆر جار لە زبریەوە بە نەرمی دەگۆڕدرێت هەر بۆیە دەبێت چاوەڕوان بکرێت تا بزاندرێت ئێران تا چڕادەیەک دەتوانێت ئەم یاریە بەرەو پێش بەرێت.



PM:03:28:07/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌