ورمێ/ چوار زیندانی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران


بە پێ هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، چوار بەند کراوی مەحکووم بە لە سێدارەدان لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ بۆ مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

یەکێک لە زیندانییەکان بە ناوی "عەلی مەلێکی" خەڵکی شاری ورمێیە کە لەگەڵ کەسێکی دیکە لە دۆسەیەکی هاوبەش دا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون و تۆمەتی قەساسیان بە سەر دا داسەپاوە.هیچ زانیارییک لە سەر شوناسی ئەو ٣ زیندانییەی دیکە تا ئێستا لە بەر دەست دا نیە.


PM:02:46:28/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌