تێکۆشەر و برای هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

تێکۆشەر و برای هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە،  ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی ھەتاویی کاک حسێن مەنووچێھری ناسراو بە حسێن حەمە نەچێ یی، برای ھاوڕێی گیانبەختکردووی ناوڕیزەکانی کۆمەڵە حەسەن مەنووچێھری لە تەمەنی۶۹ ساڵی دا لەشاری مەریوان ماڵئاوایی لەژیان کرد.

کاک حوسەین ئینسانێکی شەریف وخۆشەویست وجێگای متمانەی ھەموو ئەوکەسانە بوو وا ئەیان ناسی، لەماوەی ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی چەندین جار كەوتە بەر ئازار وبانگھێشت وھەڕەشەو گوڕەشەی ھێزەکانی ڕژیم، کاک حوسەین دڵی کەیلی ئازادی بوو، وەک دۆستێکی کۆمەڵە ببوە جێگای متمانەی زۆرێک لە ھەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لەو شارە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک حسێن دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:07:01:25/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌