دایکی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی ھەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بە داخەوە دایە شەریفە بەدروودیانی دایکی ھاوڕێ جەلال ھانیسی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە شەریفە، وەک زۆربەی دایکانی دیکەی شۆڕش دایکێکی جەرگ سووتاو و ژنێکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بووە.

  بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەدروودیانی و هاوڕێ جەلال هانیسی، خزم و کەسوکاری دایە شەریفە دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.
 

PM:07:52:14/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌