کۆبوونەوەی حزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی هوڵەند بەڕیوەچوو


ڕۆژی هەینی ٩ی مانگی ئۆکتۆبر٢٠٢٠ی زاینی کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان "هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان" لە هۆڵەند بە شێوەی ئانڵاین بەڕێوە چوو.

پاش ڕێز گرتن لە سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، سەرەتا لە لایەن کاک عەلی هەروری بەرپرسی ئەم دەورەیەی "هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان" بە کورتە باسێک لە سەر هەڵوێست و هەڵسوڕانی چەند مانگی ڕابردوو، هاودەنگ بوون و هەڵوێستی هەمووانی لە بەرامبەر پیرۆزبایی کردن لە پێناو یەکڕیزیی ماڵی کورد لە ڕۆژئاوا، و هەروەها مەحکوم کردنی تێرۆری ناسەرکەوتوانەی کاک سادق زەرزا، بەنرخ هەڵسەنگاند.

دواتر لە سەر دۆخی ئێستاکەی کوردستان و ناوچەکە نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەم دەورەیەی کوردستانی باشور، باکوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆئاوای هەر یەک بە جیا قسە و باسی خۆیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد. دواتر نوێنەرانی حیزبەکان بە جیا باس و لێدوانی خۆیان لەسەر دۆخی ئێستا و کار و چالاکی داهاتوو خستە بەر دستی بەشداربوان.

لە کوتاییدا بڕیاردرا هەوڵی هەمەلایەنە بدرێت بۆ بەرینتر کردنی "هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان" هەروەها چالاکتر بوون لە ناو کۆمەڵگای هوڵەند.

پاش دیاری کردنی ڕێکەوت بۆ کۆبوونەوی داهاتوو، باس لە ئامادەکاری کرا بۆ چەند بۆنەی نەتەوەیی و چالاکی دیکە.

لە لایەن کۆمیتەی هوڵەندی کۆمەڵەوە هاوڕێ کەیوان فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیتەی هوڵەند بەشداریی کۆبوونەوەکە بوو.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند


PM:03:27:10/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌