چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار کوژران

چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران.


بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە خۆجێییەکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی "قەڵاڕەشی سەردەشت" هێرشییان کردە سەر کاروانێک کۆڵبەر و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر کوژران.

شۆناسی ئەو سێ کەسە بریتییە لە؛ "زانست حەسەن نژاد" تەمەن ٢٥ ساڵ، "زانکۆ ئەحمەدی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "سرووش ملکاری".

لە لایەکیترەوە، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی زێوە سەر بە شارستانی پیرانشار هێرشییان کردوەتە سەر کاروانێک کۆڵبەر و شارۆمەندێکی کورد بە شۆناسی "جەلال خزری" بووەتە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆیان و کوژراوە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە مانگی ئاگۆستی ئەمساڵەوە ٣١ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون.


PM:02:20:02/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌