ئەمریکا ڕەشنووسی بەردەوام کردنەوە گەمارۆی چەک و چۆڵی دژی کۆماری ئیسلامیی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی بەردەوام کردنەوەی گەمارۆی چەک وچۆڵی دژی کۆماری ئیسلامی پێشکەشی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

بە وتەی هەواڵنێری ڕویتێرز، بە پێی ئەو بڕیارنامەیە تا کاتی ساغ بوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە بڕیاردان بە بەردەوام کردنەوەی گەمارۆکان، ئەو گەمارۆیانە درێژەیان دەبێت. لە درێژەی ئەو بڕیارنامەیە ئاماژە بەوە کراوە: بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی جیهان، درێژەدان بە گەمارۆکان پێویستە.

بە پێی ڕاپۆڕتێکی ڕویتێرز و بە وتەی دیپلۆماتێکی ناسراو: ئەگەرچی ئەو بڕیارنامەیە شانسی ئەوە هەیە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە پشتیوانی کرێت، بەڵام دیسان ڕوون نییە کە بتوانێت ٩ دەنگ لە ١٥ دەنگ بەدەست بهێنێت.

PM:02:30:12/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌