مەریوان/ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن سپای پاسدارانەوە هێرشی کرایە سەر

مەریوان/ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن سپای پاسدارانەوە هێرشی کرایە سەر

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ زۆر بە سەختی بریندار کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، هیزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی مەریوان تەقەیان لە مێرمنداڵێک کرد و سینگی زۆر بە سەختی بریندار کرا.

شۆناسی ئەو مێرمنداڵە "ئارمین ئەحمەدی" خەڵکی ناوچەی مەریوانە، ناوبراو دوای ئەوەی بە سەختی بریندار کرا، بە برین و زامێکەوە کە هەیبوو لە شوێنی خۆی بە جێیان هێشت و خەڵکی ئاواییەکانی ئەو ناوچەیە ئەو مێرمنداڵەیان گەیاندە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان.


AM:09:42:11/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌