پیرانشار/ شارۆمەندێکی کورد سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر داسەپا

بە پێی هەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی گوندی پەسوێی شاری پیرانشار بە ناوی "ئەحەد نیکجوویان"، ٢٣ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە لایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر داسەپا.

ئەم لاوە کوردە بەهاری ساڵی ١٣٩٥، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە شاری تاران دەستبەسەر و پاش چوار مانگ مانەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.




PM:09:47:24/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌