ئینتێرپۆل: داواکاری کۆماری ئیسلامی بۆ دەستگیری ترامپ پەسەند ناکەین

ئینتێرپۆل لە وڵامی بڕیارەکەی دادستانی تاران بۆ دەستگیری دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هەروەها داواکاری لە ئینتێرپۆل، دەڵێت، ئەو جۆرە داواکاریانە بە جیددی وەرناگرێت.
ڕۆژی دوشەممە، ٩ی پووشپەڕ، بەرپرسێکی ئاگادار لە دەبیرخانەی پۆلیسی نێونەتەوەیی بە هەواڵنێری یورۆنیوزی ڕاگەیاندووە: "بە پێی مادەی ٣ی ئەساسنامەی ئینتێرپۆل، ئەم ڕێکخراوە لە هەر جۆرە دەستێوەردان لە چالاکییەکان بە بنەمای سیاسی، نیزامی، ئایینی و ڕەگەزی بە تووندی قەدەغە کراوە."
هەروەها ئینتێرپۆل دەڵیت: "هەر کات داواکارییەکی وا بە ئێمە بگات، بە پێی ئەساسنامە و یاساکانی خۆمان لەبەر چاوی ناگرین و و گرینگی پێ نادەین.
برایان هووک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، داواکاری کۆماری ئیسلامی لە ئینتێرپۆلی بە "فێڵێکی ڕاگەیاندنی" پێناسە کرد و دووپاتی کردەوە کە ئینتێرپۆل وڵامی ئەو داوکارییانەی کە بنەمای سیاسییان هەبێت ناداتەوە.
 ڕۆژی دوشەممە، ٩ی پووشپەڕ، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە بۆ دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تۆمەتی کووشتن و هەوڵی تیرۆریستی حووکمی دەستگیرکردنی دەرکردووە.

AM:10:57:30/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌