چالاکێکی مەدەنی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی جۆزەردان، چالاکێکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی (بابەک دەبیریان)، کە لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی سزاکەی پێ ڕابگەیەندرێت، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەم چالاکە کوردە، ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد گواسترایەوە؛ ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو کە مانگی ڕابردوو، دوایین دانیشتنی دادگاییەکەی بە بێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەڕێوەچوو.



PM:05:59:09/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌