سەردەشت؛ چوار کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم برینداربوون + ناسنامە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی جۆزەردان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری دینارانی ناوچەی ئالانی سەردەشت، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ( ئەرسەلان عەبدوڵڵازادە، ئیبراهیم ڕەسووڵی، هاوبیر ئیبراهیمی و عوسمان ساڵحی) بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی یەکێک لە بریندارەکان بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند: هەر چوار بریندارەکە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو، ١٧ی جۆزەردان، سێ کۆڵبەری دیکە هەر لە سنووری سەردەشت کەوتنە کەمینی هێزە جێگیرکراوەکانی سەرسنوور و تەقەیان لێکرا کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عومەر مەسڵەحەتی گیانی لە دەستدا و دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ئومید کوشیار و ڕەحمان شایەقی برینداربوون.

PM:06:10:07/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌