پێش نوێژی هەینی شاری بانە: کۆڵبەرانی کوردستان لە ئەمنیەت و ئاسایشدان!

"خودایی" پێش نوێژی هەینی شاری بانە لە ڕێوڕەسمی ناساندنی فەرمانداری نوێی ئەو شارە وتی: کۆڵبەران و خەڵک لە  سنوورەکانی کوردستان لە ئاسایش و ئارامشدا کاری خۆیان بەڕێوەدەبەن.
ئەم وتانەی "خودایی" لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای دەسپێکردنی ساڵی ١٣٩٩ تا ئیستا لانیکەم  ٣٦ کۆڵبەر بوون بە قوربانی و چەندین کەسی دیکە دەستگیر کراون و لە نموونەی کۆڵبەرانی کوژراوی کورد ئەتوانین بە کەیوان کەسەری و مەحموود مورادی خەڵکی بانە و دەیان کۆڵبەری دیکە کە پێشتر لە هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات هەواڵەکانیان بڵاوە کراوەتەوە ئاماژە بکەین .

دیاردەی کۆڵبەری بەرهەمی سیاسەتی هەڵەی کۆماری ئیسلامیی و ڕووانگەی ئەمنیەتی و نیزامی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستانە کە بارودۆخێکی نالەباری ئابووری بۆ خەڵکی کورد هێناوەتە ئاراوە تا ناچار بن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ دیاردەی مەترسیداری کۆڵبەری بەرن و بە شێوەی جۆراوجۆر ببن بە قوربانی.


PM:03:34:28/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌