سوپای پاسداران: پیلانی تاکتیکیمان هەیە بۆ هێرشی نیزامی

کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی بەردەوامە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی وتی ئێمە خاوەنی پیلانی نیزامی بۆ هێرش کردنە سەر دژبەرانین و ڕۆژێ دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئەوە دەبینن.

فەرماندەی سوپای پاسداران "حوسێن سەلامی" لە ڕێوڕەسمێ کە بە بۆنەی پەیوەست بوونی ١١٢ فەروەندی شناوەری موشەک پەڕان بە ناوگانی خەلیجی فارس لە شاری بەندەرعەباس بەڕێوەچوو لە درێژەی هەڕەشە و گوڕەشەکانی، هەڕەشەی هێرشی نیزامی لە وڵاتانە کرد کە دژایەتی هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.

 

ناوبراو لە وتەکاندیدا بە ئاشکرایی باسی لەوە کرد کە پێشڕەوی و بەرەو پێش بردنی پیلانە نیزامییە کان بۆ پەرە پێدانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە بەرنامەیاندایە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە هێزی دەریای کرد کە خاوەنی پلان  بێ بۆ لێدانی دژبەرانی لە ڕێگای دوورەوە.

"سەلامی" لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد؛ پیلان و بەرنامانەی ئێمە لە دەریاکان بە ڕێنمایی"عەلی خامنەیی"یە و ستراتژی دیفاعی ئێمە کاتییە.

"سەلامی" لە وتەکانیدا سەرەڕای هەڕەشەی نیزامیەکانی، لە کاتێکدا باسی لە پیلانی درووستی حکومەت بۆ بەرەنگاری لەگەڵ کۆرۆنا و ئێقتداری ڕژیم لە هاتنی خەڵک بۆ پای سەندووقەکانی دەنگدان کرد کە بە پێی وتەکانی سەعید نمەکی نزیک بە ١٠ لەسەدی خەڵکی ئێران واتە ٨ میلیۆن ١٠٠ هەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و سەندوقەکانی دەنگدانیش تەنانەت بە پێی ئامارەکانی خودی ڕژیم ٤٢ لەسەدی خەڵک واتە کەمتر لە هەموو دەورەکانی دیکە بەشدارییان لەو هەڵبژاردنانەدا کرد، ئەڵبەت بۆ هەموومان ڕوون و ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی هیچکات لە بڵاوە کردنەوەی ئاماری بەشداری لە هەڵبژاردن و تووشبوانی کۆرۆنا ڕاستگۆ نەبووە.

سەلامی لە درێژەی وتەکانی لە کاتێکدا باسی لەوە کرد کە ئێمە پێشمەرگی خەلکی ئێرانین، کە تەنیا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو دەستیان بە خوێنی هەزاران خەلکی بێ تاوان لە ئێران و کوردستان سوور بووە و کوشتنی ناڕازییانی مانگی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاویی، سەرنشینانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، ئێعدامی خەڵکی بێ تاوان و چالاکانی سیاسی، تیرۆری چالاکانی سیاسی لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات و گرتن و ئەشکەنجەی خەلکی بێتاوان تەنیا گۆشەیەکی بچووک لە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو و باس کردن لە جیانەیەتەکانی ئەو ڕژیمە بە گشتیی و سوپای پاسداران بە تایبەت لە تۆی ئەم ڕاپۆرتەدا جێگای نابێتەوە.

لەم ڕێوڕەسمەدا سەرەڕای سەلامی، "سەردار تەنگسیری" فەرماندەی هێزی دەریای کۆماری ئیسلامی وتی؛ ئێمە لە پاڵ گوێچکەی ئەمریکاداین و لە داهاتوودا زیاتر ئێحساسی دەکەن.
ناوبراو وتی کە درووست کردنی شناوەری هێرشبەری دەریای بە توانایی دابەزینی فڕۆکەوە لە بەرنامەیاندایە و وەزیری دیفاعی کۆماری ئیسلامیش قسەکانی "تەنگسیری" سەبارەت بە درووست کردنی هەموو جۆرە شناوەرێکی نیزامی بە پێویست زانی.


AM:11:25:28/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌