دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دایە "پیرۆزە ئەمجەدی" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، کاک "عەبدوڵڵا تاڵ" لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە "پیرۆزە ئەمجەدی" یەکێک لە ژنە تێکۆشەرەکانی شاری مەریوان و سیمای خۆشەویست و جێگای بڕواو متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

کاک "عەبدوڵڵا تاڵ" کوڕی "دایە پیرۆزە" لە شەڕی "تۆسووران"ی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی ئازیزی فیدای ئامانجەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی "دایە پیرۆزە" بە تایبەت "دادە مەلیحە و کاک یەدوڵڵا تاڵ" و سەرجەم بنەماڵە و خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


AM:09:49:05/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌