٣ شارۆمەندی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە سێدارە دران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان لە درێژەی شەپۆلی لە سێدارەدانی شارۆمەندانی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی گوڵانی ٩٩ی هەتاوی ٣شارۆمەندی کورد لە شارەکانی "ورمێ، سنە و بۆکان" لە سێدارە دران.
ناونیشانی ئەو ٣ کەسە بریتین لە :یاسر ڕەسوڵی ٣٣ ساڵ تەمەن و خەلکی شاری بۆکان، زەرار پەیغامی ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری شنۆ و فایەق شەریفی خەڵکی گوندی تازاوای سەر بە ناوچەی ساراڵی شاری دیواندەرە.
سەرچاوەی هەواڵ و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەم ٣ کەسە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە سێدارە دراون.
بە پێی ئامارەکان لانیکەم ١٠ شارۆمەندی کورد لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و تۆمەتی هاوشێوە لە سێدراە دراون.
پەروەردەی توندرەوەی بیری توندوتیژی خوازانە و ڕێگاخۆشکردن بۆ ئەو دیاردەیە لە سیاسەتە بە ئەنقەستەکانی حاکمیەت بووە لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوو بەرامبەر بەو کۆمەڵگا و شارۆمەندانی لە سێدارە دراو بەرهەم دەرەنجامی ئەو سیاسەتانەی کۆماری ئیسلامین.


AM:10:58:28/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 313 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌