بڵاوکردنەوەی پۆستێری پیرۆزبایی نەورۆزی کۆمەڵە لە شاری پاوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەپێی راپۆرتی هاوڕێیانی نهێنی کۆمەڵە لە شاری پاوە، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی پۆستێری پیرۆزبایی نەورۆزی کە تایبەت بوو بە یەکێتی و هاودەنگی لە دژی ڤایرۆسی کرۆنا و سپاس و پێزانین لە کۆمەڵگای پزیشکی بڵاو کرایەوە. هاوڕێیانی نهێنی کۆمەڵە لە شاری پاوە و چۆڕژی ئەم چالاکیەیان بەڕێوە بردوە، وێڕای دەست خۆشی پیرۆزبایی نەورۆز لەم هاوڕێیانە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ بەئاوات دەخوازین.

PM:04:44:22/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌