زۆر بوونی پێنج لەسەدی سەردانی نەخۆشانی کڕۆنا لە تاران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: جێگری ئۆستانداری تاران ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە تەواوی ناوەندە بازرگانییەکان لە ئاستی ئەو ئۆستانەدا دەبێت لە ڕۆژی یەکشەممەوە دابخرێن و تەنیا دووکانە زنجیرەییەکان و دەواخانەکان ئیزنی چالاکییان دەبێت.
لە هەمان کاتدا بەرپرسێکی تەندرووستی تاران لە زۆر بوونی ٥ لە سەدی سەردانی نەخۆشانی کڕۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران هەواڵی دا.
بە وتەی جێگری ئۆستانداری تاران، جگە لە دووکانە گەورەکان کە پێویستییە گرینگەکان بۆ شارۆمەندان دابین دەکەن، شوێنە بازرگانییەکانی دیکە دەبێت دابخرێن و ئەمە لە کاتێکدایە کە دوکتوور "عەلیڕەزا زاڵی"، فەرماندەی لێژنەی بەرەنگاری لەگەڵ کڕۆنا لە شاری تاران لە زۆر بوونی ٥لەسەدی نەخۆشان لە ناوەندە دەرمانییەکان و زۆر بوونی ١٢لەسەدی نەخۆشە خراپ حاڵەکان کە پێویستیان بە بەستەری بوون لە بەشی پارێزگارییە تایبەتەکانە هەواڵی دا.
بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران ڕێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنایان تا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، یەک هەزار و ٥٥٦ ڕاگەیاندووە و دەڵێن ڕێژەی توشبووان بەم ڤایرۆسە لە ئێران گەیشتووتە ٢٠هەزار و ٦١٠ کەس.

PM:04:41:22/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌