بانە/ چالاکی ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە شاری بانە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: چالاکان و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شاری بانە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە ڕۆژی شەهیدانی کۆمەڵەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کۆمەڵەیان لەو ناوچەیە کرد.
هەڵسوڕاوان و ئەندامانی تێکۆشەری کۆمەڵە لە ٣٢ مین ساڵیادی کارەساتی دڵ تەزێنی هاوڕێیانی گوردانی شوان و ڕێز گرتن لە یادی سەجەم شەهیدانی کۆمەڵە بە سەردانی گڵکۆی شەهیدان و دانانی گوڵی سوور و ئاڵای کۆمەڵە لەسەر گڵکۆی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو کاک "عەبدوڵڵا مەولەوەی، مەحەیەدین شەعبانی، ئیبراهیم نەدری" و چەندین گیانبەختکردووی دیکە، پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە نوێ کردەوە.


PM:03:28:17/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌