گواستنەوەی ئاخوندەکانی شاری "قۆم" بۆ شاری "مەریوان" لە ژێر ناوی ڕاهیان نوور بە مەبەستی پاراستن لە کۆرۆنا

بە پێی هەواڵێک کە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە دوابەداوی بڵاو بوونەوەی هەواڵی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی دانیشتووی شاری "قۆم" بە کۆرۆنا ڤایرۆس، ژمارەیەکی زۆر لە ئاخوندەکانی ئەو شارە لە ژێر ناوی ڕاهیانی نوور بۆ شاری "مەریوان"ی کوردستانی ڕۆژهەڵات گوێزراونەتەوە.
کۆماری ئیسلامی ئەگەرچی بە گواستنەوەی ئاخوند و بەرپرسەکانی بۆ شوێنەکانی دیکە خەڵکی مەدەنی تەنیا هێشتوەتەوە، بەڵام ماهیەتی خۆی ڕوونتر و ئاشکراتر بۆ خەڵک دەردەخات.
پێویستە بوترێت گواستنەوەی ئاخوندەکان بۆ خەڵکی شاری "قۆم" نیگەرانی درووست کردوە کە کۆماری ئیسلامی ئەوانی  لەبیر کردوە و هەروەها ئەم هەواڵە لە لایەن خەڵکی ئەو شاری مەریوانەوە بە کۆمەڵێک هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە مەترسی تووشبوونی ئەوانیش بەو ڤایرۆسە و هەر وەها هاتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە هەموو بوارێکی کەلتووری، فەرهەنگی، ئایینی، زمانی و... لەگەڵ خەلی ئەو شارەدا جیاوازن، ترس و نیگەرانی لای خەڵکی مەریوان درووست کردوە.

PM:09:33:28/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌