تووشبوونی هەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە نەخۆشینی کرۆنا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێێ زانیارییە ىڵاوەکراوەکان هەندێک لە بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی نەخۆشینی کرۆنا بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی، "مەحەممەد باقر قاڵیباف" وڵامی تێستی یەکەمی تووشبووة بە نەخۆشینی کرۆنای موسبەت بووە و چاوەڕوانی وڵامی تێستی یەکەم و دووهەمەیەتی.
"ئیرەج حەریرچی" جێگری وەزیری بێهداشت بە بڵاو کردنەوەی ویدیۆیەک وتی؛ تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بووە و خۆی قەرەنتینە کردووە.
"کیانووش جەهان پوور" بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییەکانی وەزارەتی بێهداشت  وتی؛ وڵامی ئازمایشی "عەلی ڕەبیعی" وتەبێژی دەوڵەتی ڕۆحانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی ڕەشەممە دەدرێتەوە.
"مەحموود سادقی" نوینەری مەجلیسی ئێران سەرەرای بڵاو کردنەوەی هەواڵی تووشبوونی بە نەخۆشینی کۆرۆنا لە تویتر بڵاوی کردەوە؛ تێستی کۆرۆانی ئەو موسبەت بووە و ئومێدێکم بە ئیدامەی و درێژەدان بە ژیان نەماوە.
پێویستە بوترێت؛ ئێران لە دوای چین بووە بە ٢هەمین وڵاتی ناوەندی بڵاو بوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشینی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەش بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و جیهانیش نیگەرانی درووست کردوە و کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی ئەو حکوومەتە هیچ ڕێگا چارەیکیان بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشینە نیە و هیچ هەوڵێکیان  بۆ چارەسەری نەداوە و بەردەوام بەرپرسانی ئەم حکوومەتە وڵاتانی دیکە بە هۆکاری بڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشینە دەزانن.

بڵاو بوونەوەی نەخۆشینی کۆرۆنا لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی تەنیا چەند مانگی ڕابردوو چەندین کارساتی دیکە لە ناوچەکانی دیکەی ئێران ڕووی داوە و کۆماری ئیسلامی بێ هەڵوێست یا سەکوت گەرانە تەنانەت لە بڵاو کردنەوەی هەواڵ و یا دەنگی خەڵک هەوڵی داوە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە؛ بێ هەڵوێستی ڕژیم لە بەرابەر خزمەت گوزاری بە خەڵکی سێلاو لێدراوی ڕۆژهەڵاتی ئێران، خزمەت نەگوزاری کردن و چارەسەر نەکردنی زیانبەرکەوتووانی زەوین لەرزەکەی باشووری کوردستانی ئێران و هەر وەها شیماڵی کوردستانی ئێران، ڕووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە و نەدانەوەی جەعبەی ڕەشی ئەو فڕۆکەیە، چوونە نا لیستی FATF, بارودۆخی نالەباری ئابووری و دەیان و سەدان قەیرانی دیکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانایە لە چارەسەر کردنیان.

PM:10:52:26/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌