خەڵکی ئێران زیاتر لە جاران مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی "کرۆنا"یان لەسەرە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە نەخۆشینی کرۆنا بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵام بەرپرسانی ئێرانی تا ئیستاش حازر بە دانپێدانان بە ڕاستییەکان نەبوون.
سەرەڕای بێدەنگی و حاشا کردن لە ڕاستییەکان لە لایەن بەرپرسانی بێهداشت و دەرمان لە ئێران سەرەنجام ناچار بە دانپێدانان بە بەشێک لە ڕاستییەکان سەبارت بە نەخۆشینی کرۆنا توشبوونی چەندنین کەس بەو ڤایرۆسە لە ئێران بوون.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە تا ئیستا ١٧ کەس لە ئێران توشی وایرۆسی کرۆنا بوون و ٤ کەسیان گیانی لەدەست داوە.
بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە نیگەرانی و ترسی لە لایەن خەڵک و بەرپرسانی بێهداشتی جیهانی لێ خستوەتەوە.

گیان لەدەستدانی چەندین کەس لە شارەکانی ئێران بە هۆی نەخۆشینی کرۆنا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەییە کە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکی لەمەو پێشتر و بڵاو نەکردنەوەی زانیاری درووست لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی خەڵکی ئێرانی خستوەتە مەترسییەکی جیدی گیانی.
لە لایەکەوە وەزارەتی بێهداشت چەندین جار سەبارەت بە کرۆنا، شارۆمەندانی دڵنیا دەکردەوە کە ئەو ڤایرۆسە واردی ئێران نەبووە و لە لایەکی دیکەوە هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو کەسانەی کە سەبارەت بە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران هەواڵیان بڵاو دەکردوە دەستگیر دەکرد.
پێویستە بوترێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری تا ئیستا توانایی ڕووبەڕو بونەوە لەگەڵ کارەساتەکانی نەبوەو لە لایەکی دیکەوە گیان و ماڵی شارۆمەندانی لەلا گرنگی نەبوە.



AM:11:36:22/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌