گەڕانەوەی ئێران بۆ پێڕستی ڕەشی FATF

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی"FATF" بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک وتی کە لەگەڵ ڕاگرتنی تەعلیقی هەنگاوی بەرەنگاری لە بەرامبەر ئێران، ناوی ئەو وڵاتە دیسان دەخاتە ناو پێڕستی ڕەشی خۆی.
ئەم بڕیارە لە ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەممە لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئێرانی بۆ پەسەندی دوو گەڵاڵەی بەجێماو پەیوەندی دار لەگەڵ FATFئاگادار کردبووەوە.
پێشووتر لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی دا و لە دوای واژۆی بەرجام، ناوی ئێران بە شێوازی کاتی لە پێڕستی ڕەشی FATF دا هاتبووە دەرەوە.
چەندین کاژمێر پێش لە دەرکردنی ئەم بڕیارە دوو دیپلۆمات بە ڕووییتێرزیان ڕاگەیاندبوو کە ئەم بڕیارە دەتوانێت ئێران لە بازاری جیهانی بخاتە پەراوێزەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز، ئەم بڕیارە بە مانای لێکۆڵێنەوە و تاوتۆکردنی وردتری مەعاملە ماڵییەکانی ئێران، سەختگیری قورس تر لە تاوتۆکردنی کۆمپانیا ماڵییە چالاکەکانی ئەو وڵاتە و گوشاری زۆرتر بۆ سەر ئەو چەندین بانک و کۆمپانیایانەی کە ئێستاش لەگەڵ ئێران لە پەیوەندی دان.
گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی هەروەها داوای لە وڵاتانی ئەندام کردووە تا هەنگاوگەلی بەرەنگاری پەیوەندەی دار لەگەڵ ئەم بڕیارە دەستپێبکەن، هەرچەند ڕێگە بەو وڵاتانە دراوە کە بە شێوازی سەربەخۆیانە لە هەڵبژاردنی جۆری هەنگاوی خۆیان لەم بوارەدا ئازادن.
لە چوار گەڵاڵەی FATF، دوو گەڵاڵە لەلایەن ئێرانەوە پەسەند کرا و دوو گەڵاڵەکەی دیکە سەبارەت بە پەیوەست بوونی کۆماری ئیسلامی بە کۆنواسیۆنی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاری لەگەڵ تاوانە سازمان یافتە فەراملییەکان"پالێرمۆ" و هەروەها کۆنوانسیۆنی بەرەنگاری لەگەڵ دابین کردنی ئابووری ترۆریزم"CFT" پەسەند نەکرا.


AM:10:42:22/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌