نەبوونی ئوتوبان، جادەکانی ورمێی کردوە بە قەتڵگای شارۆمەندان!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییە بڵاوە کراوەکان لە لایەن خودی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە، <<ئوستانی  "ورمێ"  ئوتووبانی نییە>>؛ بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی ئەو ئوستانە، ئوستانی ورمێ خاوەنی ٢٨٠ کیلۆمتر گەورەڕێ و ١٠٨٧ ڕێگای سەرەکی و ١١هەزار کیلۆمتر ڕێگای سەربەدێهاتەکانە و تەنیا ٢لە سەدی جادەکان بە شێوەی ئوتووبان بوونیان هەیە.
"حوسەین زادە" بەرپرسی پۆلیسی ئوستانی "ورمێ"  بە ئاماژە بەوەی کە لە ١٠ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ ترافیکەکان ٩ لەسەد  لە جادەکانی ئوستان زیادی کردووە، ئاشکرای کرد؛ لە لایەکی دیکەوە ئاماری کوژراوەکان لەم ئوستانە، ١٧ لەسەد زیادی کردووە و ئاماری بریندار بووان ٧ لەسەد زیادی کردووە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هیچ ئاماژەیەکی بە دەرەنجامەکانی پاش ئەم کارەساتانە نەکردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ٤٦ لەسەدی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ڕۆژانی ٥شەممە و هەینی و شەممە ڕوو دەدات باسی لەوە کرد،٤٠ لەسەدی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە هۆی کەمتەرخەمی شۆفیران و  ١٤ لەسەدییان بە هۆی نەزانین لە کۆنترۆڵ کردنی ماشێن و١٣ لەسەد بە هۆی لادان و بەرەو لار ڕۆیشتن بووە.
حوسەین زادە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ٤٣ لەسەدی ڕووداوە جادەییەکان لە کاتژمێری ١٦ بۆ ٢٣ی شەو ڕوو دەدەن دەڵێ؛ ٢٩ لەسەدی ڕووداوەکان لە بە هۆی وەرگەڕان و لادان لە جادە ڕوودەدەن و نەبوونی خەتکێشی جادەکان هۆی زۆری ئەو ڕووداوانەیە.
هەروەها بە ئاماژە بەوە کە ٥٩ لەسەدی ڕووداوەکان لە جادەی ئەسڵی ڕوودەدات وتیی؛ ١٥ لەسەدی ڕووداوەکان لە جادەی فەرعی، ١٣ لەسەد لە ڕێگای دێهاتەکان و ١٤ لەسەد لە ڕێگای ئوتووبانەکان ڕوو دەدەن. 
رەئیس پۆلیسی ڕێگای ئوستانی ورمێ رایگەیاند؛ جادە و گەورە ڕێگایەکانی ئەو ئوستانە کێشەی زۆریان هەیە و ئەمنیەتیان زۆر لە خوارۆیە.
پێویستە بوترێت کە ٣٣ شوێن ئاشکرا کراوە کە تێیاندا ڕووداوی هاوتچۆ  زۆر ڕوو دەدات و هۆکاری ئەم ڕووداوانە لەم ٣٣ شوێنە  نەبوونی تابلۆی ڕینماییە. 
ئەم وتانەی "حوسەین زادە لە کاتێکدایە کە خۆی بە ئاشکرا ڕایدەگەینێت کە لە ئوستانی ورمێ ئوتوبانی لێ نییە و خودی نەبوونی ئوتوبان و یا نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی و خراوی ڕێگاو بان ڕێگا خۆشکەر و هۆکاری سەرەکی ئەوەن کە شۆفیرەکان تووشی هەڵە بن و بەم هۆیەوە ساڵانە کەسانێکی زۆر لەم ڕێگامەدا ببن بە قوربانیی.
بە پێی ئامارە بڵاوە کراوەکان، ساڵانە لە ئێران زیاتر لە ١٩٠٠٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دەدەن. 
لانیکەم ٣٠٠هەزار کەس لە ساڵدا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بن و لە دەرەنجامی ئەم ڕووداوانە هەزاران کەس و بنەماڵە سەرەڕای ئەوەی کە داخدار دەبن بێ سەر پەرەست دەبن.
بە پێی ئامارەکان ڕێگاکانی هاتوچۆ لە ئێران پڕ مەترسی ترین ڕێگاکانی هاتوچۆی جیهانە و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جێگای خزمەت گوزاری کردن بە خەڵکی وڵاتەکەی و چارەسەری ڕێگاکانی هاتوچۆ بە هەزاران میلیارد تەنیا بۆ ئاوەدانی وڵاتانی دیکە خەرج دەکات بۆ نموونە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بوو کە کۆماری ئیسلامی، بڕیاری بۆ درووست کردنی ٣٠ هەزار خانۆی مەسکوونی لە وڵاتی سوورییە دەرکرد، ئەمە جیا لە تاڵان و تاراج کردنی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لە لایەن سیستمی  تا لووتکە گەندەڵ و گەندەڵ پەروەری کۆماری ئیسلامییەوە و جیا لەوەش کۆماری ئیسلامی لە جێگای خزمەت گوزاری بە وڵاتەکەی بە خەرج کردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە لە پێناو  پرۆژە شەڕەنگێزیی و ناپێویستەکانی لە ناوچەکە و پرۆژە ئەتوومییەکانی نە تەنیا بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خستوەتە مەترسییەوە بەڵكوو تەوای وڵاتانی جیهانی کردووە بە دوژمنی خۆی.

PM:04:28:06/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌