بەرێوەبردنی پڕشکۆی یادی ٥٠ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە و ٢٦ ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە سۆئێد

یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵە ڕۆژی شەممە ١ی فوریەی ٢٠٢٠ لە هۆلی ( فوڵکت هوسی هالوندا لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سۆئید) بە بەشداری ژۆمارەیەکی زۆر لە نۆێنەرانی حیزب و رێکخراوەکانی سیاسی سۆئیدی و کوردستانی و ئێرانی و کەسایتی و ئەندامان و دوستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی گەلی کوردبەرێوە چوو.

هۆڵی بەرێوە چوونی ڕێورەسمەکە بە دروشم و ویێەی ڕابەرانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و ئالای کوردستان و کۆمەڵە و سۆئید و ژۆمارەیکی زۆر ئەستێرە بە یادی هەموو گیان بەختکردوانی کۆمەڵە و جولانەوەی ڕەوای خەڵکی کوردڕازابوە

میوانان هەر لە بەردەم دەرگای هۆڵەکە وە بەخیرهاتن دەکران و بە نوسراوە ئاگاداری چوێنەتیریزی بەرنامەکە دەبوون .

کات ژمێر ٦ی دوای نیوەڕۆ مۆمی پەنجاساڵەی کۆمەڵە لە لایەن کیژیکی بەڕێوبەری بەرنامەکە داگیرسا و دواتر هاوڕی دلنیا ڕەحیمزادە بەرێوەبەری بەشی کوردی بەرنامەکە بەشداربوانی بەخێرهێنا و ریزی بەرێوەچونی بەرنامەکەی ڕاگەیاند.

هاورێ ژیلا دلپەزیر بە زمانی سۆئیدی بەخیرهاتنی میوانانی کرد و ریزی بەرنامەکانی پێشکەش کرد.

بە سرودی بانگئاواز و ساتێک بێ دەنگی بە یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕەوای گەلی کورد ڕێورەسمەکە دەستی پێکرد.

لە ڕیگای سکاێپەوە هاوری عەبدوڵا مۆهتدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە وتەیەکی کورتی پێشکەش بە، بەشداربوان کرد و ئاماژەی بە پەنجا ساڵ خەباتی هەزاران کەس لە ئەندامانی کۆمەلە لە پێناو بەختەوەری گەڵی کوردی کرد و تیدا ئاماژەی بەوە کرد کە گەرچی ئەو نیو سەدە خەباتە بێوچانە بە بێ هەڵە نەبوە، بەڵام شێلگیرانە و بە دڵسۆزیەوە درێژەی بوە.

دواتر هاورێ عەبدوڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە وتاری کۆمەڵەی لەو ڕۆژەدا پێشکەش کرد وێرای ئاماژە بە سەرخەتەکانی بەرنامەی کۆمەڵە لەسەر بارۆدۆخی هەستیاری رەوشی ئێران دووا و پیویستی یەکریزی گەلی کورد و حیزبەکانی ئاماژە پێکرد کە مەرجی سەرکەوتنە .

دواتر فردریک ماڵم نۆێنەری حیزبی لیبرالی سۆئید وتاریکی پێشکەش کرد کە تیدا بە ڕۆڵی بەرچاوی کۆمەڵە لە بزوتنەەی گەڵی کورد ئاماژە پێدا . پیویستی هاوکاری بە دژی نەیارانی گەلی کورد لە ناوچەکە و بەتایبەت حکومەتی جیهادی ئێرانی بە گرینگترین مەرجی سەرکەوتن دانا.

دواتر سەرکان کۆسە نۆێنەری حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی سۆئید یش ئاماژەی بە خەباتی گرینگی کۆمەڵە کرد و پیویستی هەرچی بەهێز و توانتر بوونی هاوکاری بۆ بەهیزتر بوون کردوو و باسی ئەوەی کرد دونیا ئەمرۆ دەوری کورد دەناسێ پێویستە گەڵی کورد لە مەیداندا زیاترببن تا خەڵکی دیکەش یارمەتیدەر بن.

پاشان بەڕیز سەمیر ئەمین لە لایەن کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکانی کورد و کوردستانی وێرای پیرۆزبایی یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵە، ئەو خەباتەی کۆمەڵە بۆ ئاڵوگور گێراوتی، بەرزنرخاند.

پەیامی کۆمیتەی ئێرانی فیدرال لە لایەن مەلک قادری خوێندرایەوە کە تێدا پیرۆزبایی لە کۆمەڵە بە بۆنەی ٥٠ساڵ خەباتیەوە کرد و ئەویش ئاماژەی بە دەوری کۆمەڵە لە هەموو بوارەکان دا کرد.

پەخشانێک لە لایەن ئەمیر بابامیری پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و شیعرێک لە لایەن هۆنەرمەند، کادر و ئەندامی کۆمەڵە جەلال هەنیسی پێشکەش کرا. هەروەها بەهۆی گرفتێک کە کاک ناسرحیسامی کە نەیتوانیوبو لە هۆلەکە بێت شیعرێکی ناردبوو کە لە لایەن هاوری بەریوەبەری مەراسمەکە خۆێندرایەوە.

هاورێ و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە کاک سەعید ئاقایی بیرەوەریکی لەشەر و ژیانی پێشمەرگانە گێرایەوە.

فیلمێکی دۆکۆمینت لە سەر خەباتی کۆمەڵە بە درێژایی نیو سەدە پێشکەشکرا کە تێدا تێکۆشەرانی دێرینی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بەرێزان یەدی بیگلەری و خالید سیادەت و ئەحمەد بازگر سەبارەت بە مێژوی کۆمەلە کورتەباسێکیان کردوە ئەم دیکۆمینتە بە هەولی هاورییان دڵنیا رەحیمزادە و میهران عەباسیان ئامادە و پێشکەش کرا.

لەدرێژەبەرنامەکەلە دووکەسایەتی ڕیزیان لێ گیرا و لۆحی پێزانی یان پێشکەشکرا. کاک زاگرۆس خۆسرەوی کادر و ئەندامی کۆمەڵە و یاری ڕۆژانی تنگانەی کۆمەڵە ،چەپکە گۆلی خۆشەویستی کۆمەڵەی لە لایەن ئارمان خۆسرەوەی کوری گیانبەختکردووی خۆشەویستی ناو ریزەکانی کۆمەڵە (مەنسووری خۆسرەی) پێشکەش بە مام و کادری ناسراوی کۆمەڵە کاک زاگرۆس خۆسرەوی کرا و لۆحی پیزانینی لە دەست کاک عەبدوڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە وەرگرت.

کاک یەدێ بیگلەریکەسایەتی و ئەندامی دیرینی کۆمەڵە بە هۆێ زیاتر لە نیو سەدە تێکۆشان و فیداکاری ریزی لێ گیرا و چۆن نەی توانی بوو لە هۆڵەکە بێت لۆحی سپاسنامە و پێزانین یان، دواتر لە ماڵی خۆێ، پێشکەش کرد.

کۆمەڵەیك پەیام و بروسکە هاتبوو کە بەهۆی نەبوونی کات ئاماژە بە نێوەکانیان کرا و بۆ بروسکە و چەپکە گۆلەکانیان سپاسیان کرا.

کە بریتی بوون لە:

بروسکەی نۆێنەراتی حکومەتی هەریم لە کوردستان

پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هیزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی

پارتی دیمۆکراتی کوردستان ،

یەیکیەتی نیشتمانی کوردستان ،

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

پارتی سەربەخۆیی کوردستان،

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

پارتی سوسیالیستی کوردستان ،

پارتی دیمۆکراتی کوردستان _باکور

کۆنگرەی ئێرانی فیدرال

کۆمەڵەی پێشمەرگە دیرینەکان کۆمیتەی سۆئید

لە کۆتایی بەشی یەکەمشانوێک لە لایەن کۆری شانۆی رووبار بە سەرپەرستی هەڵمەت بانیخێلانی سەبارەت بە سەرکوت لە ژێر عەبا وە پێشکەش کرا.

پێویستە کە ئەمە باس بکرێ کە بەرنامەکە بە شێوەی لایڤ لە فەیسبوکی کۆمیتەوە بڵاو دەبوە کە هەزارن کەس چاویان لێ کردوە.

لە بەشی دووهەم دا هۆنەرمەندان شۆرش مەریوانی و هۆنەر و ڕۆژکەریم کۆرەکەیان ڕازاندوە.

ڕێ ورەسمەکە لە کەش وهەواییکی هاورییانە بەریوە چوو. کۆمیتەکۆمەلە لە سۆئید لە هەموو نێۆنەری حیزبەکان و کەسایەتی و و میوانان و بەشداربوان کە لە ڕیگای دوور و نیزیکەوە هاتبوون و هەموو ئەندامان و دوستان و هۆنەرمەند و بەریوە بەرانی بەرنامە کە یارمەتیان دا کە لە هەموو بوارەکاندا چ بەرێوەبەری و چ تەدارۆکات و ماڵی چ باری ئەمنی کە یارمەتیان دا بەرنامەکە بە شیوەی شیاو بچێتە پێش سپاسیان دەکا و دەستیان بە گەرمی دەگۆشی و لە ئەو هاوری و دۆستانە کە نەیان توانی بوو بین بەڵام بە پەیام و تەلفون پەیوەندیان گرتبوو سپاسیان دەکا.

بە هیوای سەرکەوتن و گرتنی جێژنی بەهاری ئازادی لە کوردستان و پشکوتنی گۆڵی هیوای گەلی کورد.

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران /کۆمیتەی سۆئید

فوریە ٢٠٢٠

.


PM:07:27:04/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌