کچە کوردێکی دانیشتووی وڵاتی سوئد لە بواری پزیشکی سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دوکتور شیرین ئیلخانی زادە کچی "جەعفەر ئیلخانی زادە و شەهلا ئیلبەگی" دانیشتووی وڵاتی سوئد لە دوای ساڵھا لێکۆڵینەوە لە بواری زوو ناسینی سلولی سەرەتانی مێشک و پێشگرتن لە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشیە کوشەندەیە، توانیوتەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
دوکتور "شیرین ئیلخانیزادە" ئیستا سەرپەرستی گروپێک لە دوکتور و پسپۆڕانی بواری "مێدیسین" دەکات بۆ دەرمانی ئەو نەخۆشیە کە تاکو ئێستا بە تەواوی عیلاج نەکراوە. ئەو دەرمانە دوای چەندین جار تاقیکردنەوە بەخۆشحاڵیەوە وەڵامی موسبەتی داوەتەوە.
"شیرین" بە ھۆی ئەوەوە کە دایک و باوکی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون، بەشێک لە ژیانی منداڵی لە بارەگای کۆمەڵە و ھەندێک جار دوور لە دایک و باوکی تێپەڕ کرد. دواتر کە نیشتەجێی وڵاتی سوئد بوون، شیرین دوای خویندن له بوارە جیاکان، لە زانستگای "کۆتێھۆ"ی وڵاتی سوئد، توانی مەدرەکی دوکترا وەت بگریت و لێکۆڵینەوەکانی لە نەخۆشخانەی ناسراوی "کارۆلینسکا" درێژە دا.
نابراو بۆ درێژەی خوێندن و لێکۆڵینەوەکەی لەبواری زوو ناسین و عیلاجی سلولی سەرەتانی مێشک، چەند ساڵ لە وڵاتی ئەمریکا خوێندی و فەوق دوکتوراکەی لەوێ وەرگرت.

AM:09:59:02/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌