جادەکانی مەرگ لە ئوستانی کرماشان ٢٤کەسی کرد بە قوربانی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەکانی کرماشان ١٣ ڕووداوی هاتوچۆ ڕووی داوە کە بوە بە هۆی گیان لەدەست دانی ١ کەس و بریندار بوونی ٢٣ کەس.
ساڵانە بە هۆی بارینی بەفر و باران ڕووداوەکانی هاتوچۆ خراوی ڕێگاو بان ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران و بە تایبەت کوردستان پەرە دەسێنێت.
خراوی ڕێگاو بانەکانی کوردستان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی دەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەی جادەکان هۆکاری سەرەکی ڕووداوی هاتوچۆن لە کوردستان.
بۆ نموونە سەرەڕای بەڵینی بەرپرسانی دوڵەتی بۆ درووست کردنی گەورە ڕێی کرماشان-کامایاران بەڵام تا ئیستا ئەو پرۆژەیە تەواو نەبووە و بەردەوام ئەو ڕێگایە قوربانی لێ دەکەوێتەوە.
خراوی ڕێگاوبان، نا ستاندارد بوونی ماشینەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی، کەمتەرخەمی شۆفیرەکان لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچۆن لە ئێران و کوردستان.

PM:04:12:22/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌