نوێنەری شاری "کهنوچ" لە مەجلیس: ٣ میلیۆن دۆلار بۆ کوشتنی ترامپ دەدەم

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، "ئەحمەد حەمزە" لە کۆبونەوەیەکی مەجلیسدا باسی لەوە کرد کە ئامادەیە ٣ میلێۆن دۆلار بۆ کوشتنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بدات.

ئەم وتانەی "ئەحمەد حەمزە، نە تەنیا نیشان دەری شەرەنگێزی و ئاشکرا کردنی مەیلی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییە بە پەرە پێدانی تیرۆریزم بەڵکوو بە ڕوونی ئەو ڕاستییە دەر دەخات کە نوێنەرانی مەجلیس وەکوو باقی بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە جێگای ئەوەی کە خزمەت گوزاری بۆ خەلک دابیین بکەن، خزمەت بە پەرە پێدانی تیرۆریزم و ئاژاوە گێری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە دەکەن.

ئەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە کە نوێنەرانی مەجلیس لە کۆماری ئیسلامی بە ڕوونی پشتیوانی لە تیرۆریزم و شەڕەنگێزیی و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران دەکەن.
بۆ نموونە دوای ئەوەی کە سوپای پاسداران بە هۆی ئاژاوەگێری و شەڕەنگێزییەکانی لە ناوچەکە لە لایەن ئەمریکاوە خرایە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، تەواوی نوێنەرانی مەجلیس بە جلی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە لە نێو مەجلیس حازر بوون. هەر وەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە کۆبونەوەیەکی ناوخۆیی مەجلیس دوابەدوای هێرشی موشەکی سوپای پاسداران بۆسەر پایەگا نیزامییەکانی ئەمریکا لە عێراق و دان پێدانانی سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ لێدانی موشەکی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، نوێنەرانی مەجلیس لە جێگای ڕەخنەگرتن دەستخۆشییان لە سوپای پاسداران کرد
.

ئەم وتانەی "ئەحمەد زادە" لە کاتێکدایە کە ئوستانی کرمان و بەتایبەت شاری کهنووج لە هەژاری، بێکاری، نەوبوونی ئیمکانات و توشبوونی بە مادە هۆشبەرەکان و هەزاران کێشەی دیکە کە سەرچاوەکەی هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی نالەباری ئابووری و کەمتەرخەمی بەرپرسان ڕەنج دەبەن و لە بارودۆخێکی نالەبارو فەلاکەت باردا ژیان بەسەر دەبەن.


AM:11:23:22/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌