سکرتێری ناتۆ: پیلانی نیزامی و ڕاهێنان لە عێراق دەبێت بەهێزتر بن

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕێبەندان، "یێنس ئێستۆلتێنبێرگ"، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە پارلەمانی ئۆرووپا خوازیاری بەهێزتر بوونی ڕۆڵی ڕاهێنانی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بوو.
ناتۆ ساڵی ٢٠١٨ڕایگەیاند کە پیلانێک بە مەبەستی بەهێزترکردنی هێزە نیزامییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاری داعش دەستپێدەکات.
لە دوای کوژرانی قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی کۆماری ئیسلامی لە فڕۆکەخانەی بەغداد، وتاربێژی ناتۆ ڕایگەیاند کە بەلەبەر چاوگرتنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە وڵاتی عێراق، پیلانی نیزامی و ڕاهێنانی ئەم ڕێکخراوە بە شێوازی کاتی لە وڵاتی عێراق ڕادەگیردرێت.

AM:10:10:22/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌