فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی شادگان لە لایەن کەسانی نەناسراوە کوژرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێی زانیارییەکان،سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، "عەبدولحوسەین مەجدەمی" فەرماندەی بەسیجی شاری "دارخوین" سەر بە ناوچەی "شادگان لە لایەن کەسانی نەناسراوە کوژرا.
دەوترێت ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە سەرکوت و دەمکوت کردنی خەڵکی ئەو ناوچەیە لا کاتی خۆپیشاندانەکان دەست هەبووەو جیا لەوەش خەڵک لەو ناوچەیە بەدەستی وەزاڵەهاتبوون، سەر ئەنجام سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە تەقەی کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

AM:09:59:22/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌