ئەشکەنجەدانی هونەرمەندێکی کورد لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی شاری "بۆکان"

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە  درێژەی گوشار  هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هونەرمەندانی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "هێمن سۆهرابی" شاعیر و شانۆکاری کوردی خەڵکی شاری "بۆکان" لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارە ئەشکەنجە دراوە و بێ ڕێزی پێکراوە.
"هێمن سۆهرابی" شاعیر و شانۆکاری بۆکانی کە لە گرووپی شانۆیی "ڕۆژانۆ"ی شاری بۆکان کار دەکات، لە پەیجی ئنیستاگرامی خۆی بڵاوی کردوەتەوە: "پاش لێدان و بێڕێزی‌کردن بە خۆم و بنەماڵەکەم لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی بۆکان، بە منیان ڕاگەیاند، کە چی دیکە ئیزنی چالاکێت پێ نادەین".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا باسی لەوە کردوە:  "بەرپرسی ئیدارەی ئیرشاد بە ناوبراوی ڕاگەیاندووە کە تۆ پێشمەرگەی".
"سۆهرابی" لە درێژەدا باسی لەوە کردوە کە؛ "ناچارم بۆ ماوەیەک کە دەزانم زۆر نزیکە لە کاری شانۆ دوور بکەمەوە، خۆشترین دەسکەوتی هەموو ژیانی سەربەرزییە".

AM:09:40:21/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌