وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین: ئێمە خوازیاری لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە سەبارەت بە فڕۆکەی ئۆکڕاینین

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: وادیۆم پریستایکۆ، وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین لە دوایین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە خستنەخواری فڕۆکەی ئۆکڕاین بە دەستی سپای پاسداران بە دووپات کردنەوەی ئەوەی کە دەبێت جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە ڕادەستی ئۆکڕاین بکرێت وتی: "ئێمە خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی بێ لایەنانەین."
وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین هەروەها وتی کە بە زووترین کات دیدارێکی لەگەڵ نوێنەری کۆماری ئیسلامی هەر لەم پەیوەندییەدا دەبێت.
هاوکات، بەرپرسی تاوتۆ و لێکۆڵینەوەی کارەساتەکانی ڕیکخراوی هەوایی وڵاتی ئێران کە لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین بۆ خوێندنەوەی زانیارییەکانی دابوو، ڕایگەیاند کە "هیچ پیلانێک" بۆ گواستنەوە نییە.

PM:03:15:20/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌