دادگای وەڕگێڕی ئاڵمانی تاوانبار بە سیخوڕی بۆ ئێران دەستیپێکرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: هەواڵنێری ئاڵمان دەڵێت کە دادگای وەڕگێڕ و ڕاوێژکاری ئەڕتەشی ئاڵمان کە بە تاوانی سیخوڕی بۆ ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەندکرابوو، ڕۆژی دوشەممە ٣٠ی بەفرانبار دەستی پێکرد.
ئەم کەسە کە بە "عەبدولحەمید.س" دەناسرێت تەمەنی ٥١ ساڵە و لە ئەڕتەشی ئاڵمان خەریکی وەڕگێڕان و ڕاوێژکاری بووە.
دادگای شاری کۆبلێنز تاوانەکانی سەر ئەم کەسە تاوتۆ دەکات.
بەفرانباری ساڵی پێشوو دادستانی فێدێراڵی ئاڵمان ڕایگەیاند کە ڕاوێژکارێکی زمان و کلتووری چالاکی لە ئەڕتەشی ئەو وڵاتە بە گومانی "سیخوڕی" بۆ ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەند کردووە هەروەها ئەم کەسە لە ڕۆژئاوای ئاڵمان و لە ناوچەی ڕاینلاند بەندکراوە و هەر بە پێی ڕاپۆڕتەکە، ڕیشەی ئەفغانییە.
دادستانی ئاڵمان، عەبدولحەمیدی تۆمەتبار کردووە کە زانیاری گەیاندووتە سیستمی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و هاوژیانی ٤٠ساڵەی ئەم کەسەش، گومانی هاودەستی لەگەڵ هاوژینەکەی دا هەیە بەڵام بەند نەکراوە.
پێشووتر، "ئێشپیگێل"ی ئاڵمان ڕایگەیاندبوو کە ڕاوێژکاری بەندکراو سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بووە و زانیاری گەلێکی هەستیاری سەبارەت بە گواستنەوەی هێزە ئاڵمانییەکان بۆ ئەفغانستان لەبەر دەستا بووە.

AM:09:31:20/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌